وەزارەتی بازرگانی: نزیکەی %75ـی هاونیشتمانییان فۆڕمی خۆراکیان پڕکردووەتەوە

12-07-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە ماوەی دیاریکراودا پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆراک بۆ ئەلیکترۆنی تەواو دەبێت. باسی لەوەش کرد: "تاوەکو ئێستا نزیکەی %75ـی هاونیشتمانییان فۆڕمی خۆراکیان پڕکردووەتەوە".
 
رۆژی شەممە، 12ـی تەممووزی 2025، نەوزاد شێخ کامیل بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆراک بۆ ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت، "لە پێش شار و پارێزگاکانی عێراقەوەین و پرۆسەکە لە دوایین قۆناخەکانی دایە".
 
پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک لە هەرێمی کوردستان لە دووی حوزەیرانی ئەم ساڵەوە دەستیپێکرد و دوایین رۆژیش 5ـی مانگی تەممووز بوو، بەڵام دواتر تاوەکو یەکی ئاب درێژکرایەوە.
 
نەوزاد شێخ کامیل لەوبارەیەوە دەڵێت: "پرۆسەکە لە کاتی خۆیدا تەواو دەبێت، دووبارە پێویستمان بە درێژکردنەوەی کات نابێت".
 
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان گوتی: "مەرج نییە %100ـی پڕکردنەوەی فۆڕمەکان تەواو ببێت، چونکە هەندێک کەس مردوون، یان لە دەرەوەن یان کارتی نیشتمانییان نییە، بۆیە لە دوای %85ـەوە دەست بە قۆناخی دووەم دەکرێت وەکو گواستنەوە، زیادکردن، کەمکردن و زیادکردنی هاوژین لە رێگەی ئەلیکترۆنییەوە".
 
30ـی حوزەیرانی 2025 محەممەد حەنوون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە رووداوی گوت، "زیاتر لە 33 ملیۆن هاووڵاتی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، داتا و زانیارییەکانیان لە چوارچێوەی کارتی خۆراکی ئەلیکترۆنی نوێ کردوونەتەوە."
 
محەممەد حەنوون گوتیشی، "لە ماوەی مانگێکدا %60ـی هاووڵاتییان لە رێگەی ئەپلیکەیشنەکەوە مامەڵەکانیان ئەنجامداوە و زانیارییەکانیان نوێ کردوونەتەوە ئەمەش دەستکەوتێکی زۆر گرنگە."
 
لە رێگەی فۆرمی خۆراکەوە، مانگانە لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە دوو ملیۆن و 74 هەزار و 129 کەس؛ لە پارێزگای هەولێر ملیۆنێک و 984 هەزار کەس و لە پارێزگای دهۆکیش زیاتر لە ملیۆنێک و 320 هەزار کەس بەشەخۆراک وەردەگرن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە