وەزیری ناوخۆی تورکیا: لە باکووری عێراقەوە هێرشکراوەتە سەر پاسێکی کرێکارانی سلۆپی

12-08-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزیری ناوخۆی تورکیا لەبارەی تەقینەوەی پاسی کرێکارانی کانێکی خەڵوز لە سلۆپی، کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک کرێکار دەڵێت، "لە باکووری عێراقەوە هێرشەکە کراوە." 
 
میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، کاژێر 12:40 خولەکی ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی ئابی 2024، بۆمبێک بە پاسێکی کرێکارانی کانێکی خەڵوز لە شارۆچکەی سلۆپی سەر بە شرنەخ تەقیوەتەوە بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون، 12 کەسیش بریندار بوون. 
 
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند: "لە رووداوەکەدا کرێکارێک کوژراوە، هەشت کرێکاری دیکەش بریندارن. تەندروستیی دوو لە کرێکارەکان ناجێگرە و لە نەخۆشخانەی گشتیی سلۆپی چارەسەر دەکرێن." 
 
عەلی یەرلیکایا راشیگەیاند، "تیمێکی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و دەرکەوت هێرشەکە لە باکووری عێراقەوە کراوە. ئامانج لە هێرشەکە کوشتنی بەڕێوەبەرانی کانی خەڵوزەکە بووە بەهۆی ئەوەی کێشە و دوژمندارییان هەبووە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.