رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری دولفان لە پارێزگای لوڕستان دەڵێ، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە چوار برازای خۆی کوشتووە.
رۆژی سێشەممە، 12ی ئابی 2025، بیهروز بازوەند، فەرماندی پۆلیسی شاری دولفان لە پارێزگای لوڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند: "بەهۆی کێشەی زەویوزار لە گوندی باباجانی سەر بەشاری دولفان، کەسێک بە چەک چوار برازای خۆی کوشت."
بیهروز بازوەند گوتی: "بکوژەکە دوای کوشتنی ئەو چوار کەسە لە شوێنی رووداوەکە هەڵاتووە، بەڵام دوای کاژێرێک لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە."
فەرماندی پۆلیسی شاری دولفان ئاماژەی بەوەکرد: "لە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی پۆلیسدا تۆمەتبارەکە دانی بەوەدا ناوە کە هۆکاری کوشتنەکە ناکۆکی لە سەر موڵک و کێشەیەکی کۆن بووە".
بیهروز بازوەند گوتیشی: "دوای تەواوکردنی لێکۆڵینەوە و تۆمارکردنی دۆسیەکە، تۆمەتبارەکە رادەستی دەسەڵاتی دادوەری کرا بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی بەرامبەری بگیرێتەبەر."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ