رووداو دیجیتاڵ
قایمقامی رواندز رایگەیاند، ئەمڕۆ دوو گەنجی دەڤەرەکەیان لە قەزای هەریر تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیکەشیان بریندار بووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئابی 2025 ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای رواندز بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دوو گەنجی سنووری قەزاکەیان، لە قەزای هەریر تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەش بە سەختی بریندار بووە."
بە گوتەی قایمقامی رواندز، دوو گەنجەکە خەڵکی گوندی بەرسیرینی سەر بە قەزای رواندزن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە، ناوی "سیرین عوسمان بەرسیرینی"یە، لە دەشتی هەریر لە ئەنجامی وەرگەڕانی ماتۆڕسکیلەکەی، خۆی گیانی لەدەستدا و هاوڕێیەکیشی بەناوی "سەرباز ساڵح" کە لەگەڵی بووە، بە سەختی بریندارە.
سیرین عوسمان بەرسیرینی لەدایکبووی ساڵی 1994ە؛ خێزاندارە و باوکی دوو کوڕ و کچێکە.
سیرین بەرسیرینی، گەنجێکی ناسراو و قسەخۆشی قەزای رواندز بوو، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاکی جۆراوجۆر و قسەی خۆش و نوکتەی بڵاودەکردەوە؛ هەوادارانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرەخۆشییان بۆ نووسیوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ