لە هەولێر دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری زیادکرا و نرخی بەنزینی بازرگانی دابەزی

12-08-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەفتەی رابردوو لە شاری هەولێر نرخی بەنزینی نۆرماڵ بەرز بووەوە و لیترێک گەیشتە 925 دینار. بازرگانێکی سووتەمەنی دەڵێت، دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناریی حکومی زیادیکردووە و نرخی بەنزینی بازرگانییش دابەزیوە.
 
جەنگی مەجید، خاوەنی بەنزینخانە و بازرگانی سووتەمەنی لە شاری هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "نرخی لیترێک بەنزینی کوالێتیی بەرزی نۆرماڵی بازرگانی بۆ نزیکەی 885 دینار دابەزیوە."
 
لە شاری هەولێر جگە لە بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی، بەنزینی نۆرماڵی حکومی هەیە و نرخی یەک لیتر بە 750 دینارە، بەڵام بە نۆرە دابەش دەکرێت. جەنگی مەجید دەڵێت، "هەفتەی رابردوو دابەشکردنی ئەو بەنزینە بۆ 14 تانکەر کەمیکردبوو، ئێستا 26 تانکەر دابەش دەکرێت."
 
ئەمڕۆ لە 32 بەنزینخانەی شاری هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت، ئەوەش وایکردووە جگە لە دابەزینی نرخی بەنزینی بازرگانی، قەرەباڵخی سەر بەنزینخانەکانیش کەم ببێتەوە.
 
لە سلێمانی گۆڕانکاری لە نرخی بەنزین رووینەداوە و چەند مانگێکە جێگیرە. بەهمەن شێخ قادر، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی شارەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەنزینی حکومی لیتری 750 دینارە و بازرگانییش 900 دینار."
 
جگە لە بەنزینی نۆرماڵ، لە هەرێمی کوردستان بەنزینی موحەسەن و سوپەریش هەن، لیتریان لەنێوان 1050 دینار بۆ 1400 دینارە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.