جێگری سەرۆککۆمار و وەزیری ناوخۆی ئێران گەیشتنە کرماشان

12-08-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری جێبەجێکردن و وەزیری ناوخۆی ئێران، ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتنە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئابی 2025 محەممەدجەعفەر قائیمپەنا، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری جێبەجێکردن و ئەسکەندەر موئمینی، وەزیری ناوخۆی ئێران بە سەردانێکی رانەگەیێندراو گەیشتنە پارێزگای کرماشان.
 
محەممەدجەعفەر قائیمپەنا و ئەسکەندەر موئمینی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کرماشان لە لایەن مەنووچێهر حەبیبی، پارێزگار و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی کرماشانەوە پێشوازییان لێکرا.
 
بەسەرکردنەوەی کاروانەکانی رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن (ئەربەعین) لەسەر رێگەی کرماشان بۆ دەروازەی سنووریی خوسرەوی، ئامادەبوون لە دەروازە سنوورییەکە و چاودێریکردنی مەیدانیی دۆخی هاتووچۆی زیارەتکاران و چۆنیەتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان، هەروەها بەسەرکردنەوەی چەندین پرۆژەی بەرهەمهێنان و ژینگەپارێزی، لە بەرنامەکانی سەردانی جێگری سەرۆککۆمار و وەزیری ناوخۆی ئێرانن بۆ پارێزگای کرماشان.
 
محەممەدجەعفەر قائیمپەنا، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری جێبەجێکردن دوای گەیشتنی بە کرماشان رایگەیاند، پێویستە ژێرخان و رێگەکانی هاتووچۆی زیارەتکاران بەشێوەیەک ئامادە بکرێن کە گەشتەکەیان بە ئاسانی بکەن و کەمترین نیگەرانیان هەبێت.
 
قائیمپەنا هەروەها گوتی، پێویستە هەموو دەزگە بەرپرس و پەیوەندیدارەکان هاوئاهەنگ و هاوکار بن بۆ دابینکردنی هەلومەرجێک بۆ ئەوەی زیارەتکارانی رێوڕەسمی چڵە بە ئارامی و ئاسانی سوود لە خزمەتگوزارییەکان وەربگرن و گەشتەکەیان بە باشترین شێوە ئەنجام بدەن.
 
ئەم ساڵ شەشەمین ساڵە کە زیارەتکارانی شیعە بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێن ، دەروازەی سنووریی خوسرەوی لە پارێزگای کرماشان بەکاردەهێنن.
 
بەپێی وەزارەتی ناوخۆی ئێران، پار نزیکەی یەک ملیۆن زیارەتکاری شیعە بۆ رێوڕەسمەکە لە رێگەی دەروازەی سنووریی خوسرەوییەوە هاتووچۆیان کردووە و پێشبینی دەکرێت، ئەم ساڵ ژمارەکە زیاتر بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.