تورکیا و پەکەکە ئاماری نوێی شەڕ بڵاودەکەنەوە

12-09-2023
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە دەڵێت، لە 24 کاژێردا 19 سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژراون. وەزارەتی بەرگریی تورکیاش باس لەوە دەکات، لە شەڕێکدا چوار گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەستداوە. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی هەپەگە کە رۆژی 12ـی ئەیلوولی 2023 بڵاوکراوەتەوە، گەریلاکانی پەکەکە لە 24 کاژێری رابردوودا لە ناوچەکانی مەتین، زاپ و خواکوڕک لە هەرێمی کوردستان رووبەڕووی هێزەکانی سوپای تورکیا بوونەتەوە و لە ئەنجامدا 19 سەرباز کوژراون و 7 سەربازی دیکەش برینداربوون.  
 
شەوی رابردوو 11ـی ئەیلوولی 2023، وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە، لە چەند هێرشێکی ئاسمانی و زەمینیدا لە هەرێمی کوردستان بۆسەر پێگەکانی پەکەکە، چوار گەریلا گیانیان لەدەستداوە. 
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە تورکیا ناوی ناوە چنگ- قوفڵ کە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 703 گەریلا و کوژرانی 105 سەربازی سوپای وڵاتەکەی راگەیاندووە؛ هەپەگەش کوژرانی سێ هەزار و 18 سەربازی تورکیا و گیانلەدەستدانی 386 گەریلای راگەیاندووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە