کوردستان
پەنجەمۆری دەنگدەرێک لە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی عێراق پرۆسەی گواستنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ سێرڤەری سەرەکی لە بەغدا تاقیدەکاتەوە.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمیی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کاژێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە پرۆسەی گواستنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ سێرڤەری سەرەکی لە بەغدا تاقیدەکرێتەوە، ئەوەش بەمەبەستی دڵنیابوون لە توانای گواستنەوەکە و چارەسەرکردنی هەر کەموکوڕییەک ئەگەر رووبدات.
سەرۆکی تیمیی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی، پرۆسەکە 10 بۆ 15 خولەکی دەخایێنێت، تێیدا داتا و زانیارییەکان وەک تێست لە رێگەی سێرڤەری سەرەکی رەوانەی بەغدا دەکرێت.
مانگی رابردوو کۆمیسیۆن سێ جار ئامێرەکانی دەنگدانی لە 181 وێستگەی دەنگدانی هەرێمی کوردستان تاقیکردەوە.
بۆ بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، 69 ملیار و 230 ملیۆن دینار تەرخانکراوە.
لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 دەنگدەر هەن لە چوار پارێزگاکە کە چوار بازنەی هەڵبژاردنن. دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 دەنگدەریان گشتی و 215 هەزار و 960 دەنگدەری تایبەتن. هەزار و 266 بنکە و شەش هەزار و 318 وێستگەش هەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ