رووداو دیجیتاڵ
جەمشید عەزیزخانی، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری خەڵکی کرماشان لە تەمەنی 69 ساڵی لە تاران کۆچی دواییکرد.
ماڵی مۆسیقای ئێران لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، جەمشید عەزیزخانی رۆژی پێنجشەممە 11-09-2025 لە نەخۆشخانەیەکی تاران بەهۆی نەخۆشی کۆچی دواییکردووە.
لە راگەیێندراوەکەدا جەمشید عەزیزخانی وەکو یەکێک لەو هونەرمەندانە ناسێندراوە کە پەرەیان بە کولتووری مۆسیقایی ناوچەی زاگرۆس داوە.
جەمشید عەزیزخانی ساڵی 1956 لە کرماشان لەدایکبووە. لە تەمەنی 18 ساڵییەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و بە کوردی و فارسی بەرهەمی بڵاوکردووەتەوە.
عەزیزخانی لە ساڵی 1990 لە کرماشانەوە چووەتە تاران و لە ناوەندی مۆسیقای رێکخراوی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێراندا کاری کردووە.
ئەو هونەرمەندە نزیکەی 800 پارچە ئاواز و مۆسیقا و دەیان گۆرانی لەدوای خۆی جێهێشتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ