لە سنە 13 کەس بە رووداوی هاتووچۆ بریندار بوون

12-09-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی قوروە - هەمەدان و سنە - مەریوانی سەر بە پارێزگای سنە، 13 کەس بریندار بوون.
 
لە یەکێک لە رووداوەکاندا، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 11-09-2025 لە نزیک قوروەی سەر بە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پیژۆ 405 وەرگەڕاوە.
 
بابەک هودائی، بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای پارێزگاکە رایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەوە شەش کەس بریندار بوون، کە دوای دەرهێنانەوەیان و وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، گەیێندراونەتە نەخۆشخانەیەکی قوروە.
 
رووداوی دووەم لەسەر رێگەی سنە - مەریوان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆرەکانی پەیکان و سەمەند روویداوە. بابەک هودائی ئاماژەی بەوە کرد، حەوت کەس بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەکان بریندار بوون کە شەشیان رەوانەی نەخۆشخانە کران و یەکێک لە بریندارانیش هەر لە شوێنی رووداوەکە چارەسەری بۆ کرا.
 
بەگوێرەی راپۆرتێکی بەشی فریاکەوتنی پارێزگای سنە، لە 21-7-2025 تاوەکو 21-8-2025، هەزار و 269 رووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون کە بەهۆیانەوە 2200 کەس بریندار بوون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە