رووداو دیجیتاڵ
لە دادگەی کەلار پۆلیسێک بە گولـلە گیانی لەدەستدا، کە دەگوترێت "بەهۆی قەرزارییەوە خۆی کوشتووە".
عەقید عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پشتڕاستی دەکەینەوە کارمەندێکی پۆلیس خۆی کوشتووە بەناوی سەباح تاهیر قادر و لەدایکبووی 1978ـە، دانیشتووی ناحیەی رزگاری بووە، ئەمڕۆ چووەتە دەوام لە دادگەی کەلار، لەوێ بە چەکی کڵاشیکۆڤ خۆی کوشتووە".
هاوکات سامان تاهیر، برای ئەو پۆلیسەی گیانی لەدەستداوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە گیانلەدەستدانی براکەم ئاگادار کراوینەتەوە".
پۆلسیی گەرمیان لە شوێنی رووداوەکەن و تەرمی قوربانییەکە دەبەنە دادپزیشکیی کەلار.
دەگوترێت پۆلیسەکە بەهۆی "قەرزارییەوە" خۆی کوشتووە، بەڵام گوتەبێژی پۆلیس گوتی: "جارێ هۆکار نازانین و لێکۆڵینەوەی لێدەکەین".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ