رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، کرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران بۆ سەرجەم قۆناخەکانی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بە رێژەی 45% کەمکراوەتەوە و ئەوەش "بۆ لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دارایی هاووڵاتیانە".
بڕیارەکە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە 12-10-2020ـی ئەنجوومەنی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێمی کوردستان دراوە کە د. ئارام محەممەد قادر، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزارەت و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرپەرشتی کردووە و بریکاری وەزارەت، سەرۆکی زانکۆکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزارەت ئامادەی بوون.
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاندووە، ئامانجى وەزارەتەکەیان لە کەمکردنەوەى کرێى خوێندنى پارالێڵ و ئێواران لەبەر چاوگرتنى بارى دارایى هاووڵاتیانى کوردستان، رەخساندنى هەلى زیاترى خوێندن و پەرەپێدانى تواناکانى گەنجانی هەرێمی کوردستانە.
ئەو هەنگاوە، بە گوتەی د. ئارام محەممەد قادر، یارمەتیدەر دەبێت لە پاراستنی سەرمایەی نیشتمانی و بەکارهێنانی لە گەشەپێدانی زانکۆکان و کەرتی گشتیی هەرێمی کوردستان.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەیەکی وەزاری پێکهێندراوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ زانکۆ تایبەتەکان "تاوەکو هاوشێوەی ساڵی رابردوو بەشداربن لە کەمکردنەوەی بارگرانیی سەرشانی ئەو خێزانانەی کە رۆڵەکانیان لە زانکۆ تایبەتەکان دەخوێنن".
بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، خوێندنى دیبلۆم، بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا دەگرێتەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بۆ جاری دووەم بڕیاریدا بە زیادکردنى رێژەیەک لە کورسیی خوێندن بۆ پلانی وەرگرتنی کۆلێژەکانی کۆمەڵەی پزیشکی لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان. ئامانج لەو بڕیارەش، "رەخساندنى دەرفەتى زیاترە بۆ دەرچووانی سەرکەوتووی قۆناخی ئامادەیی بۆ ئەوەی بتوانن لە کۆلێژەکانی کۆمەڵەی پزیشکی درێژە بدەن".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ