نزیکەی 50 دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە بایکۆتی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی دەکەن

12-10-2023
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نزیکەی 50 کتێبخانە و دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی بڕیاریانداوە بایکۆتی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی بکەن، کە مانگی داهاتوو دەکرێتەوە، خاوەنی یەکێک لەو دەزگایانەش دەڵێت، چوار داواکارییان هەبووە، بەڵام کۆمپانیای رێکخەری پێشەنگاکە هیچیانی جێبەجێ نەکردووە.
 
ئەو دەزگا و کتێبخانانە لە روونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکیان بۆ رووداو ناردووە، دەڵێن، "پاش هەوڵدانێكی زۆرمان بۆئەوەی بە هەرجۆرێك بێت پێشانگەی نیودەوڵەتیی سلێمانی بەردەوام  بێت، بەڵام بەداخەوە بەهۆی نەگەیشتنە رێكکەوتن لەگەڵ کۆمپانیای (اطلس اصیل) رێکخەری پێشانگەی نیودەوڵەتیی سلێمانی، بڕیارماندا، لەم خولەی پێشانگای نیودەوڵەتی سلێمانی بەشداری نەکەین."
 
کامیل محەممەد قادر، خاوەنی کتێبخانەی چوارچرا، کە یەکێکە لەو کتێبخانانەی ساڵانە بەشداری پێشانگەکەی کردووە، بە رووداوی راگەیاند، ئەوان چوار داواکارییان لە کۆمپانیای رێکخەری پێشانگەکە هەبووە و چوار رۆژ مۆڵەتیان پێداوە، بەڵام کۆمپانیاکە هیچکام لە داواکارییەکانی جێبەجێ نەکردووە.
 
کامیل محەممەد گوتی، "داوامان کرد بەر لە کردنەوەی پێشانگەکە رێکلام بکات، داواکاریی دووەمیشمان ئەوە بوو، کە هۆڵی پێشانگەکە تاریکە و رووناککەرەوەی زیاتری بۆ دابین بکات."
 
بە گوتەی کامیل محەممەد، دوو لە داواکارییەکانیان سەرەکی بوون، ئەوانیش کرێی بەشداریکردن و ماوەی پێشانگەکە.
 
خاوەنی کتێبخانەی چوارچرا گوتی، "داوامان کرد، ماوەی پێشانگاکە لە 10 رۆژەوە بکرێتە 11 رۆژ، چونکە هەموو پێشانگە نێودەوڵەتییەکان ماوەکەیان 11 رۆژە. هەروەها کۆمپانیا مەترێک لە زەویی پێشانگاکە بە 70 دۆلار بە ئێمە دەدات، لە کاتێکدا ئێمە مامەڵە بە دینار دەکەین، بۆیە داوامان کرد بۆ هەر مەترێک 100 هەزار دینارمان لێ وەربگرێ، بەڵام رازی نەبوو."
 
کامیل محەممەد پێیوایە بەشدارینەکردنی ئەوان کاریگەریی لەسەر کردنەوەی پێشانگەکە دەبێت و دەڵێت: "لە هەموو کوردستان نزیکەی 60 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی هەن، ئەگەر 50 دەزگا بەشداری نەکەن، کەواتە پێشانگاکە بێبەش دەبێت لە کتێب و سەرچاوەی کوردی."
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، کۆمپانیای رێکخەری پێشانگاکە داواکاریی ئەو دەزگایانەی بە دەستگەیشتووە و بە نووسراوی فەرمی وەڵامی داونەتەوە.
 
پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی، ساڵانە لە کۆتاییەکانی مانگی تشرینی دووەم دەکرێتەوە و 10 رۆژ بەردەوام دەبێت. کۆمپانیای ئەتلەس ئەسیل رێکخەری پێشەنگاکەیە.
 
بڕیارە رۆژی 23-11-2023 پێنجەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە شاری سلێمانی بکرێتەوە و تاوەکو 2ی کانوونی یەکەمی 2023 بەردەوام بێت.
 
ئەو دەزگایانەی بایکۆتی پێشانگاکەیان کردووە:
 
1- نووسینگەی تەفسیر
2- ناوەندی راگەیاندنی ئارا
3- كتێبخانەی ئاوێر - هەولێر
4- كتێبخانەی گۆڵدن بووك
5- ناوەندی رێنوێن
6- ناوەندی رۆسا
7- كتێبخانەی فێربوون
8- كۆشكی سەرا
9- ناوەندی غەزەلنووس
10- كتێبخانەی هەژار موكریانی
11- ناوەندی رەهەند
12- كتێبخانەی حاجی قادری كۆیی
13- كتێبخانەی یادگار
14- ناوەندی رۆشنبیری ئەندێشە
15- سەنتەری رووناكبیری لالەزار
16- كتێبخانەی زانیار
17- كتێبخانەی بەختیاری 
18- ناوەندی سایە
19- كتێبخانەی ئاشتی
20- ناوەندی تیشك
21- كۆمەڵگای فەرهەنگی ئەحمەدی خانی
22- كتێبخانەی گەشە
23- كتێبخانەی جەزیری
24- ناوەندی ئەدیبان
25- كتێبخانەی مێخەك
26- ناوەندی خاڵ
27- سەنتەری زەهاوی
28- كتێبخانەی ئەمازۆن بووك سۆلی  Amazon book Suli
29- ماڵی وەفایی
30- كتێبخانەی رامان
31- سەنتەری كلتوری ژینا
32- كتێبخانەی ئەمازۆن بووك ستۆر Amazon book Stov
33- هەڤاڵ بوكستۆر
34- خانەی چاپ و بڵاوكردنەوەی چوارچرا
35- كتێبخانەی بێخود
36- خانەی چاپ و بڵاوكردنەوەی رێنما
37- كتێبخانەی ئاویەر - سلێمانی
38- كتێبخانەی قەرەداخی
39- ناوەندی سارا
40- ناوەندی رۆشنبیریی جەمال عیرفان
41- كتێبخانەی صۆفیا كۆیە
42- كتێبخانەی نیشتمان - هەولێر
43- ناوەندی ئاستانە
44- ناوەندی رامان
45- ناوەندی كانی عیرفان
46- كتێبخانەی رۆشنبیر
47- كتێبخانەی رۆمان
48- كتێبخانەی ئەوین
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە