رووداو - سلێمانی
خوولى 26ـەمینى فێستیڤاڵى نێودەوڵەتیى گەلاوێژ لە سلێمانى بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی سێ رۆژ پایتەختى رۆشنبیری پڕدەبێت لە شیعر، لێکۆڵنەوە، چیرۆک و رەخنەى ئەدەبى.
لەگەڵ بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە، ناوبەناو تابلۆیەک گۆرانى و میوزیک، هۆڵى رێوڕەسمەکە دەهەژێنێت. میوانان لە هەر چوار پارچەى کوردستان، عێراق و بەشێک لە وڵاتانى دراوسێوە بۆ بەشداریکردن هاتوون.
نەوال ئەحوار، نووسەر دەڵێت، "گوێم لە میوزیکی کوردی گرت و زۆر زۆر چێژم لێوەرگرت. کەلەپووری بەشێک لە گەلەکان لە دڵەوە نزیکن و پێویستیان بە وەرگێڕان نییە و خۆیان دەچنە دڵەوە."
شۆڕش مەحموودی، هونەرمەند ئاماژەی بەوە کرد، "ئەو جۆرە فێستیڤاڵە زۆر گرنگە بۆ ئاڵوگۆڕى فەرهەنگ و میوزیکى پارچە جوداکان."
خەسرۆ جاف، نووسەر دەڵێت، "ئەمڕۆ ئەو فێستیڤاڵەم بە کزى بینى، ئەویش پەیوەندیى بەوەوە هەیە کە ئەو خەڵکە ئەوەندە بێ پارەیە شقارتەى لێ بدەیت دادەگیرسێت."
گەلاوێژ، بەناوى هاوژینى ئیبراهیم ئەحمەد، کە نەنکى کوڕانى مام جەلالیشە، ناونراوە؛ بەڵام نە گەلاوێژ خۆى و نە کوڕانى مام جەلال، تەنانەت هیچ کادر و بەرپرسێکى باڵاى یەکێتیش لە فێستیڤاڵەکە ئامادە نەبوون.
مەلا بەختیار، سەرپەرشتیارى فێستیڤاڵى گەلاوێژ رایگەیاند، "پەنامان بۆ رووداو برد و بەهانامانەوە هات بۆ سپۆنسەرى میدیایی، بۆیە تەنیا بەوەى کە سپۆنسەرى پێشوو پەشیمان بووەوە، 7 هەزار دۆلار زیانمان پێگەیشت."
ئەمساڵ گرفتى دارایی رێخۆشکەر نەبوو، رۆژەکانى فێستیڤاڵ و بەرنامەکان زۆرتر بن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ