بافڵ تاڵەبانی: بەهۆی قەرەباڵخیی و بوونی گرفتی تەکنیکی نەمتوانی بەردەوامی بە قسەکانم بدەم

12-10-2024
مالیک محەممەد
 بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان قسە بۆ ئەندام و لایەنگرانی حیزبەکەی دەکات لە دەڤەری راپەڕین
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان قسە بۆ ئەندام و لایەنگرانی حیزبەکەی دەکات لە دەڤەری راپەڕین
A+ A-

دێسکی هەڵبژاردن

بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی ئاراستەی لایەنگرانی حیزبەکەی لە دەڤەری راپەڕین دەکات و دەڵێت: بەهۆی بوونی کێشەی تەکنیکی لە بڵندگۆکانی کەرنەڤاڵەکە و دروستبوونی پاڵەپەستۆ لەنێو ئامادەبوواندا نەمانتوانی بەردەوامیی بە کەرنەڤاڵەکە بدەین.
 
دوای ئەوەی ئەمڕۆ 12ـی تشرینی یەکەمی 2024، بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کەرنەڤاڵی بانگەشەی حیزبەکەی لە دەڤەری پشدەر و بیتوێن بەڕێوەچوو، بەڵام وەک لە پەیامەکەیدا ئاماژەی پێکردووە، "بەهۆی بوونی کێشەی تەکنیکی لە بڵندگۆکانی کەرنەڤاڵەکە و دروستبوونی پاڵەپەستۆ لەنێو ئامادەبووان"، بافڵ تاڵەبانی گوتارێکی کورتی پێشکێش کرد و زوو کۆتایی بە کەرنەڤاڵەکە هێنا.
 
کەمێک لەمەوپێش، بافڵ جەلال تاڵەبانی، پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئاماژە بەوە دەدات، "دەمویست زیاتر لەگەڵتاندابم، بابەتی جیاوازتر باسبكەم و زۆرتر لەگەڵتاندا بمێنمەوە، بەڵام بەهۆی قەرەباڵخیی بێشومار و جۆشوخرۆشی ئێوەی خۆشەویستەوە، ژمارەیەك لە ئازیزانمان ئازاریان پێگەیشت و لەبەر سەلامەتیی هەموولایەك، وتارەكەمان كورتكردەوە تاوەكو هیچ ئازیزێكیترمان تووشی ناڕەحەتی نەبێت".
 
دەشڵێت، "سەلامەتی و تەندروستیی ئێوە بۆ ئێمە هەمووشتێكە، بۆیە دەستبەجێ تیمەكانی خۆم راسپارد تاوەكو لەنزیكەوە ئاگاداری دۆخی تەندروستیی ئەو ئازیزانە بن و لەگەڵیان بمێننەوە تاوەكو لە تەندروستییان دڵنیا دەبین".
 
بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا داوای لێبووردن لە ئامادەبووان دەکات و دەڵێت، بەهۆی گرفتی تەكنیكییەوە نەیانتوانوە گوێبیستی گوتەكانى بن.
 
لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێ، کە بەهۆی گرفتی تەکنیکییەوە بافڵ تاڵەبانی مایکەکە فڕێدەدات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک تووشی پەتا بووە. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە.

ئەنفلەوەنزا دەوامی قوتابخانەکانی ورمێی راگرت؛ سبەی پشووە

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی قەیرانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ئەنفلەوەنزا، سبەی لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە پشووە و داواش لە هاونیشتمانییان دەکات، ئەگەر کاری پێویستیان نەبێت لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە.