ئەندامێکی ئەنجوومەنی شارەوانیی کرماشان دەستبەسەر کرا

12-10-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی ئەنجوومەنی شارەوانیی کرماشان بەهۆی دۆسیەیەکی پەیوەندیدار بە ئەنجوومەنەکە دەستبەسەر کرا.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2025 بەڕێوەبەرایەتیی ئیتڵاعاتی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، "لە درێژەی پرۆسەی بەدواداچوون سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانیی کرماشان، یەکێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنەکە دەستبەسەر کراوە."
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئیتڵاعاتی پارێزگای کرماشان دەشڵێت، "رێکار بۆ دەستبەسەرکردنی ئەندامێکی دیکەی ئەو ئەنجوومەنە دەگرنەبەر کە لەسەر دۆسیەیەکی تایبەت بە ئەنجوومەنەکە تاوانبار کراون."
 
وردەکاریی تۆمەتەکانی ئەم ئەندامانەی ئەنجوومەنەکە و هۆکاری سزادانیان دیار نییە، بە گوتەی بەڕێوبەرایەتیی ئیتڵاعاتی پارێزگای کرماشان، "وردەکاریی وردی ئەم دۆسیەیە و ناسنامەی ئەو کەسانەی کە پەیوەندییان پێوەی هەیە، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە و تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان لەلایەن دەسەڵاتە فەرمییەکانەوە رادەگەیێندرێت."
 
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە 25ی ئەیلوولی 2025 سەعید سەلیم ساسانی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کاروباری شار و ئەنجوومەنە ئیسلامییەکانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، "بەهۆی ئەوەی ئەنجوومەنی شارەوانیی کرماشان نەیتوانیوە ئەرکە یاساییەکانی خۆی جێبەجێ بکات و سەرەڕای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر بەسەر دەستبەکاربوونی ئەنجوومەنەکە، هێشتا دەستەی بەڕێوەبەری خۆی پێکنەهێناوە؛ پرسێک کە بە کردەوە ئەنجامدانی ئەرکە دیاریکراوەکانی تێکداوە و ناڕەزایی گشتی دروستکردووە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە پێویستە ئەنجوومەنی شاری کرماشان  هەڵبوەشێتەوە."
 
21ی حوزەیرانی ئەم ساڵ، نادر نۆروزی، سەرۆکی پێشووی شارەوانیی کرماشان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشکرد و لە کۆبوونەوەی 27ی تەمموزی ئەم ساڵ، ئەنجوومەنی شاری کرماشان رەزامەندی لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی دەربڕی، لە هەمان کۆبوونەوەدا حەمید ئیعتسامفەر بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی شاری کرماشان بە شێوەیەکی کاتی وەکو سەرپەرشتیاری شارەوانیی شارەکە هەڵبژێردرا.
 
نادر نۆروزی، پاییزی ساڵی 2021 وەکو سەرۆکی شارەوانیی کرماشان هەڵبژێردرابوو.
 
لەو کاتەوە ئەنجوومەنی شاری کرماشان چەندین جار هەوڵیداوە کۆببێتەوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەن بکرێت و سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانی هەڵبژێردرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی چوار لە ئەندامانی ئەنجوومەنەکە لە کۆبوونەوەکان بەشدار نابن، رێژەی یاسایی بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە تەواو نەبووە.
 
ئەنجوومەنی شاری کرماشان لە 11 ئەندام پێکدێت و بۆ تەواوبوونی رێژەی یاسایی، پێویستە لانیکەم شەش ئەندام لە کۆبوونەوە ئامادە بن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.