رووداو دیجیتاڵ
بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، 168 کەس لە قەزای کفری لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بە گرێبەست دامەزران.
بەگوێرەی نووسراوی 3729ـی ئەنجوومەنی وەزیران، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەو کەسانە بەشێوەی گرێبەست دامەزراون، مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دەبێت.
عەلی خورشید، سەرۆکی شارەوانی کفری، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو کەسانەی دامەزراون پێشتر لە رێگەی سیستمی ئەلکترۆنییەوە فۆرمی دامەزراندنیان پڕکردبووەوە".
ئەوانەی دامەزراون 28یان بۆ شارەوانی کفری دەبن. عەلی خورشید گوتی: "بە فەرمی جارێ کەس دەستبەکار نەبووە و رێکاری کارگێڕی ماوە. دەبێت ناوی دامەزراوان بنێردرێنە وەزارەتەکان و دواتر بنێردرێتەوە بۆ فەرمانگەکانی کفری بۆ دەستبەکاربوون".
کفری یەکێک لە کۆنترین قەزاکانی باشووری کوردستانە و بە "شاری وەزیران" ناسراوە. شارەکە جگە لەوەی زۆرینەی رەهای دانیشتووانی کوردن، تورکمان و بەشێک لە نەتەوەی عەرەبیش تێیدا دەژین و دانیشتووانەکەی زیاتر لە 35 هەزار کەسە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ