ناوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاشکرا دەکرێت

12-11-2022
سەنگەر عەبدولڕەحمان
سەنگەر عەبدولڕەحمان @sangarrudaw
کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی
کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکە هەڵبژێردران و بڕیاردراوە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی واز لە پۆستەکانیان لە پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بهێنن.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەندامە هەڵبژێردراوەکانی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئەمانەن:
 
- فازڵ میرانی
 
- فوئاد حوسێن 
 
- هۆشیار زێباری 
 
- ئازاد بەرواری
 
- مەحموود محەممەد 
 
- رێبوار یەڵدا 
 
- کەمال کەرکووکی 
 
- زەعیم عەلی 
 
- سیداد بارزانی
 
- ھێمن ھەورامی
 
- پشتیوان سادق 
 
- ھیوا ئەحمەد مستەفا 
 
- سەربەست لەزگین 
 
- زاگرۆس فەتاح
 
- نەوزاد هادی 
 
- ئامینە زکری
 
- عەلی حوسێن

 

ناوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی راگەیێندرا

 
دوای تێپەڕبوونی 12 ساڵ بەسەر کۆنگرەی 13دا، رۆژی 03-11-2022 پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی 14یەمی بە بەشداریی زیاتر لە هەزار ئەندام لە شاری دهۆک بەست. لە کۆنگرەدا سەرۆک بارزانی بە سەرۆک، نێچیرڤان بارزانی بە جێگری یەکەم و مەسرور بارزانی بە جێگری دووەمی سەرۆک هەڵبژێردران. 

 

لەبارەی کێشە و گرفتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، لە راگەیێندراوێکدا کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە پەسندی زانیوە، جەخت لەسەر رێککەوتنی سیاسی، پێکهێنانی حکومەتی عێراق و جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كان‌ بکرێتەوە و كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.    
 
لە کۆنگرەدا ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی هەڵبژێردران. ژمارەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی 51 ئەندامن، لەگەڵ نۆ ئەندامی یەدەگ، هەرچەندە چوار کوردی ئێزدی خۆیان هەڵبژاردبوو، بەڵام هیچیان دەرنەچوون. بۆیە دوای هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی، سەرۆک مەسعود بارزانی داوای کرد کوردێکی ئێزدی بکرێتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی.
 
نەوزاد هادی، ئەندامی نوێی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، 17 کەس بوونەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لە کۆبوونەوەکەدا زیاتر جەخت لە راسپاردەکانی کۆنگرە کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ عێراق و بەرپرسیارێتیی پارتی بەرامبەر کارەکانی لە هەرێمی کوردستان.
 
بڕیار بوو کەسێکی ئێزدی بکرێتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، بەڵام بە گوتەی نەوزاد هادی، تاوەکو ئێستا ئەو ئەندامە دیاری نەکراوە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە