لە مانگێکدا 6 کەس لە سنە بە گاز گیانیان لەدەستداوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای سنە دەڵێ، لە ماوەی مانگێکدا 34 کەس لە پارێزگاکە بەهۆی گازی ماڵانەوە ژەهراوی بوون کە شەش کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
 
رۆژی سێشەممە، 23ی کانوونی یەکەمی 2025، بابەک هودائی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە 21-11-2025 تاوەکو 21-12-2025، شەش کەس لە پاێزگاکە بەهۆی ژەهراویبوون بە گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن خنکاون.
 
بە گوتەی بابەک هودائی، لە ماوەی ئەو یەک مانگەدا 34 کەس لە شارکانی پارێزگای سنە بەهۆی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن ژەهراوی بوون و بۆ نەخۆشخانەکان گوێزراونەتەوە.
 
بابەک هودائی، ئاماژوی بەوەشکرد، "گیانلەدەستدانی شەش کەس لە ماوەی یەک مانگدا مەترسیدارە و پێویستە خەڵک زیاتر ئاگادار بن."
 
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای سنە داوا لە هاووڵاتییان دەکات، بە رەچاوکردنی رێوشوێنی سەلامەتی، کۆنترۆڵکردن و چاککردنی بەردەوامی ئامێرە گەمکەرەوەکان بەتایبەت زۆپای گاز و دڵنیابوون لە هەواگۆڕکێی دروست لە ماڵەکانیدان، رێگری لەو جۆرە رووداوانە بکەن.
 
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی پزیشکی دادی ئێران، تەنیا لە مانگی یەکەمی وەرزی پاییزی ئەم ساڵدا 221 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن ژەهراوی بوون کە 11 کەسیان گیانیان لەدەستداوە. 
 
لە هەمان مانگدا پارێزگای ورمێ بە 39 کەس، سنە بە 25 کەس و تەورێز بە 18 کەس، زۆرترین ژەهراویبوون بە گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن تێیاندا تۆمارکراوە.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە