لە دەربەندیخان گولـلە هاوەنێک بە سێ کەسدا دەتەقێتەوە و برینداریان دەکات

12-11-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە سنووری قەزای دەربەندیخان بەهۆی تەقینەوەیەکەوە سێ کەس برینداربوون. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، برینی یەکێکیان سەختە.

رۆژی یەکشەممە، 12-11-2023، سڵێمان محەممەد، قایمقامی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سێ کەس دەستکاری گولـلە هاوەنیان کردووە لە شاخی زەواڵی لە ناوچەی شەمێران و پێیاندا تەقیوەتەوە، لە ئەنجامدا هەر سێ کەسەکە برینداربوون."

قایمقامی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەکرد، یەکێک لە بریندارەکان برینەکەی سووکە و لە دەربەندیخان چارەسەری بۆ دەکرێت، دوانەکەی دیکە رەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون و برینی یەکێکیان سەختە.

ناسنامەی بریندارەکان بەمشێوەیەیە؛ ئەنوەر باقی کاکەعەوڵا، لەدایکبووی 1980 پارچەی هاوەنەکە بەردەمووچاوی کەوتووە. هەروەها ئەکبەر ئیبراهیم عەبدولقادر لەدایکبووی 1982ـە و شان و ملی برینداربووە. بریندارەکەی دیکەش ناوی تەها کەریم حەمەساڵحە و لەدایکبووی 1970یە و برینەکەی سووکە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە