شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

12-11-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە درەنگی شەوی سێشەممەی ئەم هەفتەیەوە هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر نزمەپاڵەستۆیەکی تورکیا و دواتر تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت و بارانی مامناوەند لە سەرجەم ناوچەکان ببارێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت. 
 
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێشبێنییەکانی بۆ کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتوو راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی بارانباران بە دوو قۆناخ روو لە ناوچەکە دەکات و دەڵێت، "پێشبینى هاتنى کەشێکى ناسەقامگیر لە رۆژانى داهاتوو دەکرێت کە بۆ ماوەى چەند رۆژێک لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت، درێژبوونەوەى نزمە پاڵەپەستۆی لاوازى تورکیا کە کاریگەرییەکەى لە درەنگى شەوى سێشەممە، 14ـی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات بۆ رۆژى چوارشەممە 15ـی مانگ، کاریگەرى زیاد دەبێت و بارانبارین بەشێوەى نمە و مامناوەند لەسەرجەم ناوچەکان دەبارێت و هەورە تریشقەش دەبێت، هەروەها گەرما نزیکەى چوار بۆ شەش پلەی سیلیزى نزمدەبێتەوە."
 
هەروەها کەشوهەوا و پلەکانی گەرماشی بۆ رۆژی دووشەممە، 13-11-2023ـی بڵاوکردووەتەوە کە بەمشێوەیە دەبێت:
 
ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەشێک لەناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمەباران لەسەر بەشێک لەناوچە سنوورییەکان و بەشێک لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک هەیە.
 
خێرایی با: مامناوەند دەبێت لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێک دا.
ئاراستەی با: باکووری رۆژهەڵات.
مەوداى بینین: لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر.
 
پلەی گەرما
 
- هەولێر:  28پلە
- سلێمانی: 25 پلە
- دهۆک: 26 پلە
- کەرکووک:  29 پلە
- هەڵەبجە:  25 پلە
- زاخۆ:  26 پلە
- گەرمیان: 31 پلە
- حاج ئۆمەران: 16 پلە
- سۆران: 21 پلە

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە