وەزارەتی پەروەردە بۆ رووداو: 13ی ئەم مانگە لە قوتابخانەکان پشوو نییە

12-11-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رەتیدەکاتەوە رۆژی پێنجشەممە 13-11-2025 پشوو بێت و دەڵێت، "دەوام لە هەموو قوتابخانەکان هەیە."
 
رۆژی پێنجشەممە 06-11-2025 پشووی قوتابخانەکان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، 1,500 قوتابخانە رادەستی کۆمیسیۆن کران بۆئەوەی بکرێنە بنکەی دەنگدان لە رۆژانی هەڵبژاردندا.
 
رۆژی چوارشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2025 سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کۆمەڵێک هەواڵ و دەنگۆ بڵاوبوونەتەوە، گوایە سبەینێش پشووی فەرمییە و دەوام لە قوتابخانەکان ناکرێت، بەڵام ئەم هەواڵانە هەمووی ساختەن."
 
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، "بەبۆنەی هەڵبژاردنەوە لە 8ی مانگەوە پشوو بوو، بەڵام رۆژی پێنجشەممە 13-10-2025 دەوامی ئاسایی و فەرمی دەستپێدەکاتەوە."
 
 
سامان سیوەیلی دەڵێت لە هەموو قوتابخانەکان رێژەی ئامادەنەبووان وەردەگیرێت و هەژمار دەکرێت.
 
رۆژی 09-11-2025 دەنگدانی تایبەت و دوو رۆژ دواتر لە 11-11-2025 دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاونیشتمانییەک لەکاتی کڕینی پێداویستییەکانی لە بازاڕی دهۆک. وێنە: AFP/ئەرشیڤ

پارێزگاری دهۆک: لە مانگی رەمەزاندا چاودێریی بازاڕ چڕ دەکرێتەوە

پارێزگاری دهۆک دەڵێت، سەرجەم قایمقام و بەڕێوەبەرانی ناحیەکان راسپێردراون لە مانگی رەمەزاندا چاودێریی بازاڕ بکەن. ئاماژە بەوەش دەکات، رێکاری تووند بەرامبەر ئەو شوێن یان کەسانە دەگیرێتەبەر کە هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکان