حکومەتی عێراق چوار رۆژی بۆ کوردانی ئێزدی کردە پشوو

12-12-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا جەژنی رۆژووی کوردانی ئێزدی "جەژنی رۆژووی ئێزی"  بکرێتە پشووی فەرمی بۆ پێکهاتەی کوردانی ئێزدی.
 
ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 11-12-2023 لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "جەژنی رۆژووی ئێزی هاوکاتە لەگەڵ یەکەم هەینی لە مانگی کانوونی یەکەمی رۆژهەڵاتی، کە ساڵانە سێ رۆژ دێتە پێش، دەبێتە پشووی فەرمی بۆ پێکهاتەی ئێزدی، کە ئەم ساڵ لە 12 بۆ 15ی کانوونی یەکەمی 2023 دەبێت."
 
تیمی میدیایی حکومەتی عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی راگەیاند، "جەژنەکە تایبەتە بە پێکهاتەی ئێزدی و چوار رۆژە لە رۆژی سێشەممەوە دەستپێدەکات تاوەکو رۆژی هەینی داهاتوو".
 
کوردانی ئێزدی دوای سێ رۆژ بەڕۆژووبوونی ئێزی، جەژنی ئێزی دەگێڕن، خەڵک لەو رۆژەدا لە ناوچە جیاجیاکانەوە لە بەیانی زووەوە روو لە گۆڕستانەکان دەکەن. پاشان دەچنە مەزارگەکان و ئەوانەی لە یەک زوویر بووبن، لەو جەژنەدا داوای لێبووردن لە یەک دەکەن.
 
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە