کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: سێ هەزار سەبەتەی خۆراک و پێداویستیمان لە چەمچەماڵ دابەش کرد

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، سێ هەزار سەبەتەی خۆراک و پێداویستیی دیکەیان بەسەر زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵ دابەش کردووە و هەر لیستێکی نوێیان ناوی زیانمەندانیان ئاراستە بکرێت، هاوکارییان دەکەن.
 
12ی کانوونی یەکەمی 2025، عەلی جەهانگیر، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ سێ هەزار سەبەتەی خۆراک، پێداویستیی ماڵ و تەندروستیشیان بەسەر ئەو خێزانانەی قەزای چەمچەماڵ دابەش کردووە کە بەهۆی لافاوەکەی ئەو سنوورە زیانمەند بوون."
 
رۆژی 9ی کانوونی یەکەمی 2025 لافاو قەزای چەمچەماڵ و چەند ناوچەیەکی ئیدارەی گەرمیانی گرتەوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ئاو چووەتە سەتان ماڵەوە.
 
عەلی جەهانگیر رایگەیاند، هەر لیستێکی نوێیان لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە پێبگات لەبارەی خێزانە زیانمەندەکان، هەمان هاوکارییان پێدەگەیێنن.
 
ئەو هەنگاوەی وەزارەتەکە لەسەر راسپاردەی لیژنەیەکی باڵا بوو کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە پێکهێنراوە بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان.
 
رۆژی چوارشەممە، 10ی کانوونی یەکەمی 2025، فەریق روکن جەعفەر بەتات، سەرۆکی ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق وەک نوێنەری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران بۆ بەدواداچوونی رووداوی دروستبوونی لافاو، سەردانی پارێزگای کەرکووکی کرد و رایگەیاند، لە پێنجشەممەوە لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و کۆمەڵەی مانگی سوور دەست دەکرێت بە قەرەبووکردنەوەی خێزانە زیانلێکەوتووەکان لە رێگەی ئامادەکردنی سەبەتەی خۆراک و هاوکاریی دیکە.
 
محەممەد شیاع سوودانی لە 10ی کانوونی یەکەم بڕیاری دا کە بارەگایەکی پێشکەوتوو لەڕێگەی ناوەندی کارگێڕی قەیران و کارەسات لە نێوان هەردوو پارێزگای کەرکووک و سەلاحەدین بکرێتەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو لافاوەی سنوورەکەی گرتووەتەوە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زیانەکانی لافاو لە قوتابخانەیەکی سنووری چەمچەماڵ. وێنە: رووداو

لەسەر راپۆرتی دوو لیژنە قەرەبووی زیانی قوتابخانەکانی سنووری چەمچەماڵ دەکرێتەوە

سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوو لیژنەکە لە پەروەردەی سلێمانی پێکهێنراون و راسپێردراون بەوەی تاوەکو رۆژی یەکشەممە راپۆرتێک لەبارەی زیانەکانی لافاوەکە بە قوتابخانە و ناوەندە پەروەردەییەکانی سنوورەکە ئامادە بکەن.