هەپەگە ناسنامه‌ی دوو گەریلا ئاشكرا ده‌كات کە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامه‌ی دوو خانمە بەرپرسی گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشكرا ده‌كات كه‌ لە شه‌ڕ و پێكدادان له‌گەڵ سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
 
ئەمڕۆ هەینی 12ـی کانوونی یەکەمی 2025، ناوەندی راگەیاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی ئەو دوو خانمە بەرپرسەی هێزەکانی یەژاستار (هێزی گەریلای ژنان) بڵاوکردەوە کە لە رۆژی 13ـی کانوونی یەکەمی 2021 لە چیای گارە لە هەرێمی کوردستان لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا گیانیان لەدەستدابوو.
 
ناسنامەی گەریلاکان بەمشێوەیەیە؛ خانم دەمیر ناسراو بە بەرفین بورهاک، لەدایکبووی مەرەشی باکووری کوردستان و ئینجی سومبول ناسراو بە سەما رۆزا، لە دایکبووی ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان.
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکدابوو تورکیا ناوی ناوە چنگ کە دوایینیان چنگ- قوفڵ بوو لە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.
 
بەڵام ئێستا ئەو شەڕە نەماوە، ئەوەش بەهۆی ئەو پرۆسەی چارەسەرییەی لەو وڵاتە دەستی پێکراوە.
 
پڕۆسەی چارەسەری لە 1ـی تشرینی یەکەمی پار بە دەستپێشخەریی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە دەستیپێکرد، دواتر عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 27ـی شوباتی ئەم ساڵ داوای لە پەکەکە کرد کۆنگرە ببەستێ و چەک دابنێ.
 
پەکەکە لە ئایاری ئەم ساڵدا بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دا. رۆژی 11ی تەممووزی ئەم ساڵ 30 گەریلای پەکەکە بەشێوەیەکی سیمبوولی چەکەکانیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی سووتاند.
 
رۆژی 6ـی ئابی 2025، کۆمسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی بە 51 ئەندام لە پەرلەمانی تورکیا بۆ پرۆسەی چارەسەریی پێکهێندرا و دەیان جار کۆبووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی سیستمێکی بەرگریی ئەمریکی

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق: هەوڵی جێگیرکردنی سیستمی بەرگری بۆ پاراستنی ژێرخانی هەرێمی کوردستان دەدەین

هەڵسوورێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دەڵێ، "بە جیدی و خێرایی" لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە هەولێر و بەغدا کار دەکەن بۆ جێگیرکردنی سیستمی بەرگری بە مەبەستی پاراستنی ژێرخانی هەستیاری هەرێمی کوردستان لە هێرشەکان؛ داوا لە عێراقیش دەکات رووبەڕووی "پارەدارکردنی نایاسایی" و "دزینی سامانی عێراق" ببنەوە.