رووداو دیجیتاڵ
لە گەڕەکێکی ناحیەی شۆڕشی سنووری قەزای چەمچەماڵ، هاونیشتمانییان بە ئاگرکردنەوە لە حەوشەی ماڵەکانیان خۆیان گەرم دەکەنەوە. هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە گەڕەکێکی شۆڕش قسەی لەگەڵ هاونیشتمانییان کرد و داوای هاوکاری لە حکومەت و خێرخوازان دەکەن.
هاونیشتمانییەک قسەی بۆ هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو کرد و گوتی، "لە هەندێک ناوچەدا ماڵەکان زیاتر لە مەتر و نیوێک ئاویان تێچووە."
هاونیشتمانییەکی دیکە دەڵێت، "بە رۆژ ماڵەکانمان پاک دەکەینەوە و شەوانیش دەچینەوە ماڵی کەسوکارەکانمان دەخەوین، چونکە هیچ کەلوپەلمان دەرنەچووە و هەمووی لەنێوچووە یان پیسبووە."
بەشی زۆری ماڵی هاونیشتمانییانی ناحیەی شۆڕش دۆخێکی یەکجار سەختییان هەیە و داوای هاوکاری و قەرەبووکردنەوە لە حکومەت دەکەن.
بەهۆی بارانبارینەوە لە 9ـی ئەم مانگە لە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی دەوروبەری لافاو دروستبوو. کە جگە زیانی مادی، بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو هاونیشتمانیی قەزاکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ