رووداو دیجیتاڵ
سێ رۆژە بەهۆی شێلووبوونییەوە دابەشکردنی ئاو لە کۆیە راگیراوە، بەڕێوەبەری ئاوی شارەکە دەڵێ، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی ئاو دەکەنەوە.
هۆگر کەیفی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دوای ئاساییبوونەوەی دۆخی لێڵیی ئاو، ئەمڕۆ دابەشکردن دەستپێدەکاتەوە".
لە 09ـی ئەم مانگەوە سەرچاوەی ئاوی شاری کۆیە بەهۆی بارانبارینەوە لێڵ بووە. هۆگر کەیفی دەڵێت: "تاوەکو دوێنێش لێڵی ئاوەکە ( NTU) 10 دە هەزار پلە بوو، بۆیە دابەشکردن دواکەوت".
ئاوی کۆیە لە رێگەی پرۆژەی ئاوی (بۆگد - کۆیە) دابیندەکرێت، پرۆژەکە نزیکەی 25 هەزار هاوبەشی هەیە و سەرچاوەی ئاوی نزیکەی 100 هەزار کەسە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ