دەزگای خێرخوازیی بارزانی: هاوکاریی زیاتر لە 11 هەزار ئاوارەی حەلەبمان کردووە

13-01-2026
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایدەگەیێنێت، تیمەکانیان بەردەوامن لە هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەبەوە ئاوارەی عەفرین و دەوروبەری بوون، لە چوار رۆژی رابردووشدا هاوکاریی زیاتر لە 11 هەزار کەسیان کردووە.
 
رەواج حاجی، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە چوار رۆژی رابردوودا ژەمەخۆراکیان بەسەر 9 هەزار و 746 کەسدا دابەش کردووە.
 
بەگوێرەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە سێ رۆژی رابردوودا هاوکاری 606 کەسیان کردووە بە پێدانی بەتانی و دۆشەک. هاوکات 252 پارچە جلوبەرگیان دابەش کردووە.
 
لە چوار رۆژی رابردوودا، دەزگای خێرخوازی بارزانی 480 چالاکی جیاوازی بۆ منداڵان کردووە و هاوکاری پزیشکی پێشکەشی 396 چارەخواز کردووە. رەواج حاجی گوتی، "لەو چوار رۆژەدا هاوکاری 11 هەزارو  480 کەسمان کردووە."
 
بەپێی ئاماری دەزگاکە، بەهۆی شەڕی پێنج رۆژەی حەلەبەوە، نزیکەی 150 هەزار ئاوارە گەیشتوونەتە عەفرین و دەوروبەری.
 
لە 6ی ئەم مانگەدا سوپای عەرەبیی سووریا هێرشی کردە سەر ئەو دوو گەڕەکە کوردییەی حەلەب، بەرەبەیانی 10ی مانگ ئاگربەست راگەیێندرا و هێزە کوردییەکان کشانەوە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مامۆستایەک لە قوتابخانەیەکی هەرێمی کوردستان وانە دەڵێتەوە. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

یەکێتیی مامۆستایان: مامۆستایانی گرێبەست دەمێننەوە و گرێبەستەکانیان نوێ دەکرێتەوە

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەڵێت، هەموو مامۆستایانی گرێبەست لە کارەکانیان بەردەوام دەبن و گرێبەستیان نوێ دەکرێتەوە. بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانییش دەڵێت، نوێکردنەوەی گرێبەستی مامۆستایانیان تەواو کردووە.