وەزارەتی کارەبا: رێگریکردن لە تیمەکانی بەستنی پێوەری زیرەک لە پێنجوێن مەرامی تایبەتی لە پشت بووە

13-02-2022
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند رووداوەکەی ئەمڕۆی قەزای پێنجوێنی پارێزگای سلێمانی بۆ "هاندان و مەرامی تایبەتی بووە" و هیچ پەیوەندییەکی بە پڕۆژەی پێوەری زیرەکەوە نییە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی شوباتی 2022، لە قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی ژمارەی کەس خۆپیشاندانیان کرد و بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکان کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە تێیدا هێرشدەکرێتە سەر ئۆتۆمبێلی وەزارەتی کارەبا و پێوەری زیرەک دەشکێنرێت.
 
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند،"لە پێنجوێن، لە لایەن هەندێ کەسی نابەرپرسەوە، بە پاساوی کەمبوونەوەی کارەبا، رێگری لە تیمەکانی کارەبا بۆ بەستنی پێوەری زیرەک کراوە، هەمووان دەزانن کە لە پێنجوێن بەهۆی بەفر و سەرمای سەختی ناوچەکە، کاتەکانی پێدانی کارەبا لە هەموو ناوچەکانی دیکەی هەرێم زیاتر بووە".
 
هەروەها لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، "رێگری کردن لە تیمەکانی کارەبا بۆ بەستنی پێوەری زیرەک، هاندان و بۆ مەرامێکی تایبەتی بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە پرۆژەی پێوەری زیرەکەوە نییە".
 
سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لەبەشێک لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی هەندێک کەس داوای لێکردنەوەی پێوەری زیرەک و پێوەری ئاو لەلایەن هەندێک کەسەوە کرا، دواتر لە 8ی کانوونی یەکەمی 2022، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بەلاڕێدابردنی رای گشتی بە ئەنقەست بێت، یان لە نەزانینەوە بێت، دەرخەری ئەو راستییەیە کە پاڵنەرانی ئەم بابەتە، هێشتا لە کار و ئەرکی پڕۆژەی پێوەری زیرەک تێنەگەیشتوون و نازانن ئەرکی ئەم پێوەرە لە کەرتی کارەبادا لە پاڵ بەشەکانی بەرهەمهێنان گواستنەوە و دابەشکردن چییە." 
 
پێوەری زیرەک، یەکێکە لەپڕۆژەکانی وەزارەتی کارەبا لەساڵی 2020ەوە دەستیپێکردووە، وەزارەتی کارەبا دەڵێت لەرێگەی پڕۆژەکەوە کارەبا کۆنتڕۆڵ دەکات و رێگە لەبەهەدەردان دەگرێت و سوودی دیکەشی هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: د. دلاوەر ئاژگەیی و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا

هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکەن

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، رۆژئاوای کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.