هۆزی عوزێری: بێبەرین لە کاری نایاسایی کوێخا دێرین و ناوزڕاندنی هۆزەکەمان هێڵی سوورە

13-02-2024
پێشەوا بەختیار
تەقاندنەوەی دیوەخانەکەی دێرین عوزێری
تەقاندنەوەی دیوەخانەکەی دێرین عوزێری
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

دوای کەمتر لە 24 کاژێر، ئەو هێزەی چووبوون بۆ رووخاندنی ئەو دیوەخان و قەڵایەی کوێخا دێرین عوزێری کە دادوەر دەڵێت بە نایاسایی دروستکراوە، تەواوی جێگەکەیان تەختی زەویی کرد و گەڕانەوە.

کوێخا دێرین خۆی تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە و لە دەستی هێزە ئەمنییەکان هەڵهاتووە.

هێمن ئەبوبەکر، پوورزای کوێخا دێرینە، دەڵێت: "ئێمە لەگەڵ ئەوەنین کە کوێخا دێرین کاری نایاسایی کردبێت لەگەڵ ئەوەیش نین کە ئاوا ماڵ و حاڵی بڕووخێندرێت، ئەو زەوییەیان هیی ماڵی باوکیەتی و بەشێکیشی کڕیوە."

چوومە ماڵەکەی دێرین ئەحمەد لە گەڕەکی کەنەکەوەی سلێمانی، لەو ژوورەی ماڵەکەی وێنەی شەهید و بریندارانی هۆزەکەی هەڵواسیوە، خزم و ناسراوەکانی هەموو کۆبوونەتەوە و پەیامیان هەیە دەڵێن، بێبەرین لە هەر کارێکی نایاسایی کە کردبێتی، بەڵام ناوزڕاندنی هۆزەکەیان "هێڵی سوورە."

ئەکرەم عەبدوڵڵا، سەرۆکی عەشرەتی سمایل عوزێری بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، "ئێمە تووڕە و نیگەرانین لەوەی کە ناو و ناوبانگمان لەکەدار بکرێت، پڕ بە پێستی ئەوەی کە پێمان کرا و نەدەبوو بکرایە، ناشمانەوێت کێشەکە ببێت بە وەی ئاژەوە دروستببێت"

قەڵاکەی کوێخا دێرین، بە شۆڤڵ و پێنج جار تەقینەوە رووخێندرا بەو کەرەستە و کەلوپەلانەشی کە تێیدابوون تەختی زەوی کرا. ئاسایش دەڵێت هەر کەسێک داڵدەی کوێخا دێرین بدات، رووبەڕووی دادگەی دەکەنەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

دوو پەرلەمانتاری کورد: سوودانی 3 ملیار دینار و 100 لیتر نەوت بۆ چەمچەماڵ دەنێرێت

دوو کوردی دەرچوو بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، کە لە خولی پێشووش پەرلەمانتار بوون، لە دوو راگەیێندراوی جیادا دەڵێن، سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندی داوە بە ناردنی سێ ملیار دینار و دابینکردنی 100 لیتر نەوت بۆ خێزانە زیانلێکەوتووەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ.