سوودانی بۆ رێوڕەسمەکانی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە بانگهێشت دەکرێت

13-03-2024
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا چەند رێوڕەسمێک لە شارەکە بەڕێوەدەچن. جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت، سەرۆکایەتییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان بانگهێشت کردووە.
 
کاژێر 09:00ـی بەیانیی رۆژی شەممە 16ـی ئادار، لە مەزاری شەهیدانی کیمیاباران لە شاری هەڵەبجە رێوەڕەسمێک بەڕێوەدەچێت و تاجەگوڵینە لەسەر گڵکۆی شەهیدانی شارەکە دادەنرێت.
 
شاهین رەزا، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بۆ بەشداربوون لە رێوڕەسمەکانی ئەم ساڵدا جگە لە سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان، هەریەکە لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراقیان بانگهێشت کردووە.
 
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان هەموو بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان بانگهێشت کردووە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ نازانن کێ بەشدار دەبێت و کێ بەشدار نابێت.
 
لە هەمان رۆژدا چەند چالاکییەکی دیکە بەڕێوەدەچن. لەوانە، بەڕێوەبردنی چەند پانێڵێک لە زانکۆی هەڵەبجە.
 
رۆژی 16ـی ئاداری 1988، شاری هەڵەبجە لەلایەن دەسەڵاتی ئەو کاتی عێراقەوە کیمیاباران کرا و لە ئەنجامدا نزیکەی پێنج هەزار هاونیشتمانی شارەکە شەهیدبوون و زیاتر لە 10 هەزاری دیکە برینداربوون.
 
تاوەکو ئەمڕۆ هەڵەبجە تەنیا لە هەرێمی کوردستان پارێزگایە. هەرچەندە پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە 13-03-2023 پەسندکرا، بەڵام پەرلەمانی عێراق پەسندی نەکردووە.
 
بڕیاربوو 14-9-2023 لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت، بەڵام ناکۆکیی سیاسیی لایەنە عێراقییەکان بوون بە هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە و تاوەکو ئەمڕۆ دەنگی لەسەر نەدراوە.
 
ژمارەی دانیشتووانی هەڵەبجە نزیکەی 130 هەزار کەسە؛ رووبەرەکەی 1599 كیلۆمه‌تر چوارگۆشەیە. پارێزگاکە لە قەزایەک و چوار ناحیە پێکهاتووە؛ قەزای ناوەندی هەڵەبجە و ناحیەکانی خورماڵ، بیارە، بەمۆ و سیروان، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەقەزابوونی خورماڵی داوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە