رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 14ی ئاداری 2024 لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
بەپێی رۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشووەکەی 14ی ئادار بەبۆنەی لەدایکبوونی بارزانیی نەمرەوەیە.
بارزانیی نەمر، سەرکردەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد و هەڵگیرسێنەری شۆڕشی ئەیلوول لە 14ی ئاداری 1903 لە بارزان، لەدایکبووە؛ لە ماوەی ژیانی شۆڕشگێڕانەیدا، خزمەتێکی گەورەی بە بزووتنەوەی ئازادیخوازیی کوردستان و مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ