حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچە و چەند پرسێکی دیکە کۆدەبێتەوە

13-03-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و سێ بڕگەی سەرەکی تاوتوێ دەکات، یەکێکیان پەیوەستە بە پرسی مووچەی فەرمانبەران.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئاداری 2024 ئاماژەی بەوە کردووە، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، پوختەی سەردانی فەرمیی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا دەخرێتەڕوو و کۆبوونەوە و دیدارەكانیان لەگەڵ کۆشکی سپی، کۆنگرێس، وەزارەتی دەرەوە، پێنتاگۆن و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەخرێتەڕوو.
 
لە بڕگەی دووەمدا، وەکو لە راگەیێندراوی حکومەتدا هاتووە، راپۆرتی دەستەی دەستپاکی، سەبارەت بە جێبەجێکردنی ستراتیجی نیشتمانیی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.
 
حکومەت دەڵێت، لە بڕگەی سێیەمیشدا، هەنگاو و رێکارەکانی ئەمدواییەی وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیان، سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆران، لەبەر رۆشنایی دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان دەخرێتەڕوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە