وەزارەتی پێشمەرگە: ئەم مانگە 7000 پێشمەرگەی خانەنشین دوو مووچە وەردەگرن

13-03-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەو خانەنشینانەی مووچەی مانگی یەکیان وەرنەگرتووە، ئەم مانگە مووچەی مانگی یەک و دوو بە یەکەوە وەردەرگرن. بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت، "راگرتنی مووچەکانیان بەهۆی گواستنەوەی دۆسیەکانیان بوو بۆ سەر وەزارەتی دارایی."
 
رۆژی پێنجشەممە، 13ـی ئاداری 2025، لیوا توانا سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و بەرنامەکانی ژمێریاریی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "گواستنەوەی دۆسیەی خانەنشینی ئەو پێشمەرگانە بۆ سەر خانەنشینی وەزارەتی درایی، کۆمەڵێک رێکاری پێویست بوو، بەو هۆیەوە مووچەی مانگی کانوونی دووەمیان دواکەوت."
 
لیوا توانا سدیق دەڵێت، ئەمڕۆ لە وەزارەتی دارایی دڵنیاییان پێدراوە کە، "خانەنشینانی پێشمەرگە لەگەڵ مووچەی مانگی دوو، مووچەی مانگی یەکیش وەردەگرن."
 
بەگوتەی لیوا توانا سدیق، ژمارەی ئەو خانەنشینانەی پێشمەرگە کە دوو مووچە بەیەکەوە وەردەگرن، زیاتر لە 7 هەزار خانەنشینە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە