عەممار مەهاوی بووە یاریدەدەری پارێزگاری کەرکووک

13-03-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری کەرکووک یاریدەدەرێکی نوێی بۆ کاروباری کارگێڕیی و دارایی راسپارد. 
 
بە گوێرەی نووسراوێک، کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، دوێنێ چوارشەممە، 12-03-2025، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک بە فەرمانێکی کارگێڕی، عەممار مەهاوی شناوە عامر-ی راسپارد بۆ پۆستی یاریدەدەری پارێزگار بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی. 
 
ئەحمەد کەرکووکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاری کەرکووک لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆژی پێنجشەممە 13ـی ئادار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، راستە و عەممار مەهاوی بۆ ئەو پۆستە راسپێدراوە. 
 
عەممار مەهاوی شناوە عامر، مامۆستایە لە پەیمانگەی تەکنیکیی کەرکووک.
 
پێشتر جەعفەر عەباس کەریم بەیاتی، کەسایەتی تورکمانی شیعە مەزهەب، کە ئەویش مامۆستا بوو لە پەیمانگای تەکنیکیی کەرکووک، لەو پۆستەدا دابوو؛ بەڵام لە 25-02-2025 دەست لەکارکێشانەوەی لەو پۆستە راگەیاند.
 
ئەو پۆستە پشکی تورکمانی شیعەیە، کە بە لیستی کەرکووکنا بەشدارییان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کردبوو، بەڵام هیچ کورسییەکیان بەدەست نەهێنا.
 
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە 16 ئەندام پێکهاتووە. تاوەکو ئێستا سێ ئەندامی عەرەبی و دوو ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامێکی بەرەی تورکمانی عێراقی بایکۆتی کۆبوونەوەکەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیان کردووە.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.