مێردمنداڵێکی کورد لە ئەڵمانیا بە چەقۆ کوژرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە شاری ئێکەرنفۆردەی ئەڵمانیا، مێردمنداڵێکی کورد کە خەڵکی هەرێمی کوردستانە، لە ئەنجامی دەمەقاڵێیەکدا بە چەقۆ بە سەختی بریندار کرا و دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. پۆلیس دەڵێت، تۆمەتبارەکان هەڵاتوون.
 
رووداوەکە شەوی چوارشەممە لە شاری ئێکەرنفۆردە نزیک کیڵ لە هەرێمی شلێسڤیگ-هۆڵشتاین، لە گۆڕەپانی وەستانی ئۆتۆمبێلی مارکێتێک روویداوە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، مێردمنداڵەکە ناوی ئەحمەدە و تەمەنی 15 ساڵە، لەگەڵ چەند کەسێکدا بووە بە دەمەقاڵێیان و دواتر کەسەکان کە ناسنامەیان نادیارە بە چەقۆ بە سەختی برینداری دەکەن.
 
بەگوێرەی میدیای ئەڵمانیا، ئەحمەد دوای ئەوەی بریندار کراوە بەپێ شوێنی رووداوەکەی جێهێشتووە و بە دووری نزیکەی سێ کیلۆمەتر لە شوێنی رووداوەکە پۆلیس دۆزیویانەتەوە، تاوەکو گەیێندراوەتە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
 
رەنج پشدەری، چالاڤانی کورد لە ئەورووپا، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەحمەد خەڵکی هەرێمی کوردستانە و وەکو پەنابەر لەگەڵ خێزانەکەیدا لە ئەڵمانیا ژیاون".
 
پۆلیسی شارەکە رایگەیاندووە، تۆمەتبارەکان بە ئۆتۆمبێلێک لە شوێنی رووداوەکە هەڵاتوون بۆ جێگەیەکی نادیار.
 
تاوەکو ئێستا هۆکاری شەڕەکە دیار نییە و پۆلیسی ناوچەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و گەڕانن بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەردەم باڵیۆزخانەی سووریا لە بەغدا

باڵیۆزخانەی سووریا بۆ هاووڵاتیانى لە هەرێمی کوردستان: دەتوانن لە دەروازەى قائیم بگەڕێنەوە

باڵیۆزخانەی سووریا لە عێراق داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات، کە لە هەرێمی کوردستانن و خوازیارن بگەڕێنەوە، پەیوەندییان پێوە بکەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ سووریا و دەتوانن لە رێگەی دەروازەی قائیمەوە بگەڕێنەوە، ئەگەر پابەندى داراییان لە ئەستۆدا بێت، پێویستە پاکتاوی بکەن.