هۆشدارییەک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەرپرسان و دەزگاکانی راگەیاندن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە دەزگاکانی راگەیاندن و بەرپرسان و داوایان لێ دەکات زانیاریی نهێنی ئاشکرا نەکەن، بە پێچەوانەوە، رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە. 
 
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "بەهۆی ئەو بارودۆخە ئەمنی و هەستیارەی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە پێیدا تێپەڕ دەبێت، ئەركی هەموو دەزگەكانی راگەیاندن و لایەنە پەیوەندیدارەكان و سەرجەم هاووڵاتییانە كە بەوپەڕی بەرپرسیارێتیەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخە بكەن و خۆیان لە هەرجۆرە ڕەفتارێك یان بڵاوكردنەوەی زانیاری و نهێنییەک بپارێزن كە خزمەتی نەیارانی كوردستان دەكات و زیان بە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم دەگەیێنێت."
 
هاوکات، هۆشداریش دەدات لەوەی "فەرمان بە دژەتیرۆری كوردستان كراوە كە هەر دەزگەیەكی راگەیاندن بە بڵاوكردنەوەی زانیاری و نهێنییەكان و پۆششدانی ناپرۆفیشناڵانەی هەواڵەكانی شەڕ و پەلامارەكانی دووژمن، زیان لە ئاسایشی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بدات، دەستبەجێ ئەو دەزگەیە لەلایەن دژەتیرۆری كوردستانەوە رووبەڕووی لێپیچینەوە دەبێت و بەپێی یاسا ڕێکاری پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتە بەر."
 
جگە لە دەزگاکانی راگەیاند، "هەر بەرپرسێكیش بەهۆی لێدوانەكانی ببێتە هۆی ئاشكرابوونی زانیاریی هەستیار و لێدوانەكانی خزمەتی دووژمن بكات و زیان لە ئاسایشی هەرێم بدات، بەپێی یاسا لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت."
 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە