چیرۆکی ئەو جووتیارەی ناتوانێت زەوییەکەی بچێنێت؛ شەڕی پەکەکە و تورکیا هۆکارە

13-05-2024
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
گوندی سەرگەلی بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە زیاندمەند بووە
گوندی سەرگەلی بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە زیاندمەند بووە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

زیاتر لە 70 دۆنم زەویی کشتوکاڵیی گوندی سەرگەلی لە ناحیەی دێرەلووک بەهۆی شەڕی گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا بەیار ماون.
 
عەبدولستار ئیبراهیم جووتارێکی گوندەکەیە و لە نزیک زەوییە کشتوکاڵییە نەچێنراوەکەی بە خەمەوە وەستاوە.
 
عەبدولستار دەڵێ پێشتر هەموو ئەو زەوییە دەچێنرا و پڕ دەبوو لە بەرهەمی کونجی و تەماتە، بەڵام ئێستا وەک دەبینن "100 مەتر لەنێوان من و زەوییەکەمە، کەچی ناتوانین بیچێنین."  
 
ساڵی رابردوو زۆربەی زەوییەکان بە بەرهەمی کشتوکاڵیی جیاواز چێنرابوون، بەڵام مانگی یەک، پڕۆژەیەکی بەخێوکردنی ئاژەڵ لەنزیک باخەکان لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردوومان کرا، لەدوای ئەوکاتەشەوە جووتیارەکان ناتوانن بچن بەلای باخەکانیانەوە، بەهۆی ئەوەی بەردەوام تۆپباران و بۆردوومان دەکرێن.
 
 جووتیارێکی دیکە بەناوی شێروان رەشید دەڵێ هەتاوەکو ئێستا "ئێمە دڵمان بەئازارە. ئەوە گوندی ئێمەیە و چەند ماڵێک ماوینەتەوە. زەویی کشتوکاڵییەکەمان دەچاند و دەمانکردە کونجی، لۆبیا و تەماتە، زەوییەکەی خوارەوەشمان دەکردە برنج، بەڵام ئەمساڵ هەموو ئەوانەمان لەدەستچوو."
 
نزیکەی 30 خێزان لە گوندی سەرگەلی نیشتەجێن، ساڵی رابردوو لە چاندنی زەوییەکانی پشت گوندەکەیان بێ بەرهەم بوون، ئەمساڵ نەیانتوانی زەوییەکانی رۆژهەڵاتی گوندەکەشیان بچێنن. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.