رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ سێشەممە (13ی ئایاری 2025) بڕی 959 ملیار و 514 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بۆ رووداو، ئێستا سەرقاڵی دروستکردنی لیستی مووچەن و لە ماوەیەکی نزیکی ئاییندەدا [ئەمڕۆ یان سبەی] رایدەگەیێنن.
بەیانیی ئەمڕۆ، هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە بووڵتەنی کاژێر 10:00دا کە ئارێز خالید پێشکێشی دەکات، گوتی: "سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق و ئەنجوومەنی وەزیرانەوە گوتی کە دەستمان بە خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردووە."
سەرچاوەکە رایگەیاند، لە چەند کاژێری داهاتوودا بڕی ئەو پارەیەی تەرخانکراوە بۆ مووچە مانگی چوار دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو روونیکردەوە، "بڕیار بوو دوێنێ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت؛ بەڵام بەهۆی هەندێک هۆکارەوە کەوتە ئەمڕۆ."
هەرێمی کوردستان رۆژی 17ی ئادار بڕی 48 ملیار دیناری وەکو داهاتی نێوخۆ، بە شێوەی کاش خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، بەڵام بەغدا دەڵێت ئەو پارەیە کەمە و دەبێت هەرێمی کوردستان لەوە زیاتر رادەست بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ