رووداو دیجیتاڵ
کۆدی دامەزراندنی یەکەمەکانی هەرێمی کوردستان کە دانیشتووی ناوچە جێناکۆکەکانن، لە بەغداوە نێردرا بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بەختیار حاجی حەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "پاش تەواوکردن و ناردنی کۆدی دامەزراندنی خاوەن بڕوانامە باڵان، کۆدی دامەزراندنی یەکەمەکانی هەرێمی کوردستان کە دانیشتووی ناوچە جێناکۆکەکانن، نێردرا بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، خۆی کۆدەکان دابەشی سەر یەکەمەکان دەکات".
بەختیار حاجی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، پێویست ناکات هیچ کەسێک بێتە بەغدا و ئیدی کارەکان لای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ