خێزانێكی رۆژئاوای کوردستان: منداڵەکانمان دەڕفێندرێن و بەزۆر چەکدار دەکرێن

13-06-2023
لهۆن نەسرەدین
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لە ساڵی 2021دا سەرووی هەزار و 296 منداڵ لە سووریا چەکدار کراون.
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لە ساڵی 2021دا سەرووی هەزار و 296 منداڵ لە سووریا چەکدار کراون.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

خێزانێکی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، گرووپە چەکدارەکان منداڵەکانیان دەڕفێنن و چەکداریان دەکەن. بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریش دەڵێت، ئەگەر منداڵەکان لای هەسەدە بن، بۆ دایک و باوکیان دەگەڕێننەوە. 

بە بووکەڵەکانی ژووری نووستنەکەیان دیارە، کە خاوەنی ژوورەکە منداڵێک بووە هێشتا حەزی لە یاریکردن بووە.  بەڵام پەیاڵ-ی تەمەن 13ساڵان کە دانیشتووی شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە، ماڵەکەی بۆ کارێکی زۆر لە خۆی گەورەتر جێهێشتووە.

هەمرین ئالوجی، دایکی پەیاڵە و دەڵێت، "رۆژی تاقیکردنەوەکە بە ئارامییەکی تەواو چووە دەرەوە، کلیلی ماڵەوەمانی لەگەڵ خۆی برد، پاشان بۆمان دەرکەوت کە گرووپی ناسراو بە گەنجانی شۆڕشگێڕ کچەکەمانی هەڵخەڵەتاندووە و بە زۆر بردوونیانەتە سەربازگەی راهێنان".

هەندێک دەڵێن گرووپە چەکدارەکان بە ناوی خاک و نیشتمانەوە مێشکی منداڵەکانمان دەشۆنەوە؛ کێشەیەکە لە 2011 وە لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان هەیە.

هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی وەلید حەلەبی، کوڕە 15 ساڵەکەی بردراوە و باس لەوە دەکات، "ئەو هەواڵم پێ دەدات. بۆ هەر شوێنک بڕوات هەواڵم پێ دەدات، بەڵام کە هەواڵی نەدا زانیم کە گەنجانی شۆڕشگێڕ بردوویانە، چونکە ئەوان مێرمنداڵان دەبەن. سەرەتا گوتیان لای ئێمە نییە، بەڵام دواتر گوتیان لای ئێمەیە و راهێنانی پێدەکەین".

بەشێك لەو خەڵکانە هێزەکانی سووریای دیموکرات، تاکە دەسەڵاتی ناوچەکە بە بەرپرس دەزانن. نۆدیم شێرۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، بەرپرسی نووسینگەی پاراستنی منداڵانە. ئەو دەڵێت، "ئێمە جگە لە چاوەڕێی وەڵامی هێزە چەکدارەکان، ناتوانین هیچ شتێک بکەین، ئەگەر منداڵەکان لای هەسەدە بن دەیانگەڕێنینەوە بۆ لای دایک و باوکیان، بەڵام ئەگەر لای هەسەدە نەبن، بۆمان نییە پەیوەندی بە هیچ شوێنێكی سیڤیلەوە بکەین".

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لە ساڵی 2021دا سەرووی هەزار و 296 منداڵ لە سووریا بە زەبری هێز و هێزی قەناعەتپێکردن چەکدار کراون؛ لەنێویاندا 221 منداڵ لەلایەن هەسەدەوە بردراون.  

ئەوانەی دیکە ئۆپۆزسیۆنی سووری نزیک لە تورکیا و دەستەی تەحریری شام و سوپای ئەسەد، لێیان بەرپرسن.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.