پەروەردە و خوێندنی باڵا تاقیکردنەوەکانیان دواخست؛ پۆلی 12 ئاگاداربن

13-06-2025
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ

 

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرجەم تاقیکردنەوەکان بۆ هەفتەی داهاتوو دوادەخرێن.
 
وەزارەتەکە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، هەموو تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان بە قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتییەکان و تاقیکردنەوەکانی وەزاری پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە، هەروەها تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانیش هەمووی دوادەخرێت بۆ هەفتەی داهاتوو. 
 
ئەم راگەیێندراوەی وەزارەتی پەروەردە لەکاتێکدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی کردە سەر ئێران و تارانیش هەر ئەمشەو، بە چەندین مووشەکی بالیستی وەڵامی دایەوە و وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی بڕیارەکەیان داوە. 
 
لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە هەر یەکە لە وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و ئەوقاف کاردانەوەیان بۆ بڕیارەکە راگەیاند. ئەوقاف رەتیدەکاتەوە تاقیکردنەوەکان دوابخات.
 
لە راگەیێندراوی وەزارەتی ئەوقافدا هاتووە، "سەبارەت بە گشت تاقیکردنەوەکانی گشتی پۆلی (12) خولی یەکەم و تاقیکردنەوەی  نیشتمانیی پۆلی(9) خولی دووەم و و پۆلەناکۆتاکان خولی دووەم لەسەر خشتەی دیاری کراو بەڕێوەدەچێت و دواناخرێت. واتا هەموو تاقیکردنەوەکان لە کات و بەپێی خشتەی دیاریکراوی خۆی بەڕێوەدەچێت.
 
خوێندنی باڵاش دەڵێت، لەسەر فەرمانی بەڕێز د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەهۆی ناجێگیریی بارودۆخی ئاسایشی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە دواخستنی (پرۆسەی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم) لە سەرجەم زانکۆکان و ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتەکەمان و دامودەزگەکانی ديكە بۆ ماوەی یەک هەفتە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.