رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی گوتەکانی بافڵ تاڵەبانی لە کۆڕێکیدا لە بەریتانیا بڵاوکردەوە کە پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتیی بە "خراپ لە قەڵەم داوە" و دەڵێت، "لە لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان زیاتر کێشە و گرفتیان دروستدەکرد بۆ کار و چالاکییەکانی حکومەت."
لە بەشێکی راگەیێندراوەکەی گوتەبێژەکەی پارتیدا هاتووە، "ئه‌وه ئاواتی ئه‌وانه هاوشێوه‌ی خۆیان له كوردستاندا په‌یدا بكه‌ن، با دڵنیابێت مه‌رجه‌عیه‌ت و یه‌ك هه‌ڵوێستیی پارتی له هیچ وێستگه‌یه‌ك نه‌گۆڕاوه و له‌مه‌ودواش ناگۆڕدرێت." دەشڵێت، "ئه‌گه‌ر پارتی په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ حیزبه‌كه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌ساسی قسه‌كردن و ته‌سریحاتی كادیر و سه‌ركردایه‌تییه‌كانیان رێكخستبووایە، ده‌بوو هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌درابا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی رێككه‌وتن له‌ده‌ست خۆیاندا نه‌بوو، بیانوو زۆرن بۆ تێكدانی زه‌مینه‌ی ته‌فاهوم و لێكنزیكبوونه‌وه."
رۆژی یەکشەممە 09-07-2023 لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە پیرمام، سالار عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی میوانی بوولتەنی کاژێر 12:00ی تۆڕی میدیایی رووداو بوو، رایگەیاند، "یەکێتی حەجم و قەوارەی وەکو جاران نەماوە و دەبێت پێداچوونە بە حەجم و قەوارەی بکات."
دواتر سالار عوسمان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و گوتی، "گوتەکانم لە بوولتەنی کاژێر 12:00ـی رووداو بۆچوونی کەسین و رای پارتی نین."
گوتەبێژەکەی پارتی خه‌ڵكی كوردستان ئاگادار دەکاتەوە كه پارتی "جیدییە لە چارەسەرکردنی کێشەکان و فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام بۆ هاووڵاتییان و یەکڕیزی و پێشخستنی پرۆسەی سیاسی لە کوردستاندا." سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانیش لە لەندەن ئەوە خراوەتەڕوو، "ئاشکرایە، باسكردنی كێشه و جیاوازییه‌كان به‌و شێوازه و بردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئاماژه‌یه‌كی نوێ نییه بۆ به‌خه‌مه‌وه‌نه‌بوونی یه‌كڕیزی نێوماڵی كوردستانی."
رۆژی 12ی تەممووزی 2023 بافڵ تاڵەبانی لە بەریتانیا و لە خانەی بیری نێودەوڵەتیی چاتم هاوس، لەگەڵ ژمارەیەک دیپلۆمات، لێکۆڵەر و رۆژنامەڤان کۆبووەوە و لەسەر چەند تەوەرێک قسەی کردووە، کە تایبەت بوون بە کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و کێشە نێوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان.
کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ رای گشتی بڵاونەکراوەتەوە بەڵام رووداو زانیاریی لە یەکێک لەو رۆژنامەڤانانەی کە لە کۆبوونەوەکە ئامادە بووە دەستکەوتووە و دەڵێت، "بافڵ تاڵەبانی گوتوویەتی، لە ئاستی باڵا لەنێو پارتی هەوڵ هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵام هەر کاتێک دەگەنە ئەوەی رێککەوتن بکەن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان، دەستێکی رەش لەنێو پارتی دێت و رێککەوتن و گەیشتن بە چارەسەرەکان تێکدەدات و ناتوانن رێککەوتن بکەن،" نموونەشی بە چەند رۆژی رابردوو هێناوەتەوە کە کاتێک مەکتەبی سیاسیی هەردوولا لە کۆبوونەوە بوون، ئەندامێکی پارتی لێدوانێکی داوە و دۆخەکەی تێکداوە.
دابیننەکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ سلێمانی، ئەو کێشەیەیە کە هەمیشە یەکێتی باسی دەکات، لەو کۆبوونەوەیەش بافڵ تاڵەبانی باسی کردوەتەوە و بە گوتەی ئەو رۆژنامەڤانە، گوتوویەتی، "لەڕووی خزمەتگوزارییەوە هەولێر زۆر لەپێش سلێمانییەوەیە" و ئەوەشی بە "کارێکی خراپی پارتی دژ بە سلێمانی زانیوە" و گوتوویەتی، "دەبێت خزمەتگوزارییەکان بۆ هەموو شوێنەکان وەکو یەک بن."
دەقی راگه‌یێندراوەکەی گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان:
لە کۆڕێکیدا لە دەرەوەی وڵات، دوێنی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتیمان و حزبه‌كه‌ی به خراپ له قه‌ڵه‌م داوه و، هۆكاری خراپیه‌كه‌یشی خستووەته ئه‌ستۆی پارتیمان وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی پارتی گرفت و جیاوازیه‌كانمان یه‌كلایه‌نه دروستكردبێ!… دیاره له بیریان چۆته‌وه كه له زۆربه‌ی وێستگه‌كاندا سه‌ره‌ڕای هاوبه‌شیان له حوكمرانی كه‌چی له لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن زیاتر كێشه و گرفتیان دروستده‌كرد بۆ كار و چالاكییه‌كانی حكومه‌ت.
لە قسەکانیدا باس له كێشه‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات به‌بێ خستنەڕووی ڕاستیه‌كان و، باس لەوە ناکات کە حزبه‌كه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كییه و ڕێگربووه له ئاوه‌دانكردنه‌وه و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و تا ده‌گاته بابه‌تی ئه‌منیەت و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی داهاتی ناوخۆی پارێزگاكه و تەواوی ئەو سنوورە، ئەوەیش روون ناکاتەوە کە حزبه‌كه‌ی بووه‌ته به‌دیلی حكومه‌ت و ناهێڵێ دامه‌زراوه شه‌رعییەکان ڕۆڵی خۆیان ببینن و، ناشڵێت ئه‌و هه‌موو ئیمكاناته له كوێ به‌ده‌ستده‌هێنن كه له جیاتی دامه‌زراوه‌كانی حکومەت پاره سه‌رفبكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌بیری چۆته‌وه كه چۆن دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵی و دادگای فیدڕاڵی هێناوه‌ته ناو پرۆسه‌ی حوكمرانی هه‌رێم و چه‌نده چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی به‌و بابه‌ته ئاڵۆزكردووه.
پارتی یه‌ك مه‌رجه‌عیه‌ت و یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌بووه و ئه‌وه‌ی بڕیاری لێده‌درێت جێبه‌جێده‌كرێت، ئه‌وه ئاواتی ئه‌وانه هاوشێوه‌ی خۆیان له كوردستاندا په‌یدابكه‌ن، با دڵنیا بێت مه‌رجه‌عیه‌ت و یه‌ك هه‌ڵوێستی پارتی له هیچ وێستگه‌یه‌ك نه‌گۆڕاوه و له‌مه‌ودواش ناگۆڕدرێت. ئه‌گه‌ر پارتی په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌ساسی قسه‌كردن و ته‌سریحاتی كادیر و سه‌ركردایه‌تییه‌كانیان ڕێكخستبووایە ده‌بوو هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌درابا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیڕاده‌ی ڕێككه‌وتن له ده‌ست خۆیاندا نه‌بوو بیانوو زۆرن بۆ تێكدانی زه‌مینه‌ی ته‌فاهوم و لێكنزیكبوونه‌وه.
خه‌ڵكی كوردستان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه پارتیمان جدیە لە چارەسەرکردنی کێشەکان و فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام بۆ هاووڵاتیان و یەکڕیزی و پێشخستنی پرۆسەی سیاسی لە کوردستاندا، هەروەکو ئاشکرایشە باسكردنی كێشه و جیاوازییه‌كان به‌و شێوازه و بردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئاماژه‌یه‌كی نوێ نییه بۆ به‌خه‌مه‌وه‌نه‌بوونی یه‌كڕیزی نێوماڵی كوردستانی.
گووته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان
١٣ـی ٧ـی٢٠٢٣
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ