تیمى گەڕۆکى کۆمیسیۆن تۆمارى دەنگدەرانى ئاوارەکانى هەرێمى کوردستان نوێدەکاتەوە

13-07-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە رێگەى تیمى گەڕۆکەوە تۆمارى دەنگدەرانى کەمپى ئاوارەکانى هەرێمى کوردستان  نوێدەکاتەوە کە ژمارەیان زیاتر لە 120 هەزار دەنگدەر دەبێت.
 
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، کۆمیسیۆن لە رێگەى تیمى گەڕۆکەوە دەستیانکردووە بە نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران لە کەمپى ئاوارەکانى هەرێمى کوردستان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان.
 
سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق گوتیشی، "ژمارەى کارتى دەنگدانى ئاوارەکانى هەرێمى کوردستان کە لە کۆمیسیۆن تۆمارکراوە، 120 هەزار و 16 کەسە، بەڵام ئەگەر هەیە زیاد و کەم بکات، ئەویش بەهۆى گەڕانەوەى بەشێک لە ئاوارەکان."
 
لە سنوورى هەرێمى کوردستان 15 کەمپى ئاوارەکان هەن، شەشیان لە هەولێر و چواریان لە سلێمانى و پێنجەکەى دیکە لە دهۆکن، کە نزیکەى 600 هەزار ئاوارەیان تێدان.
 
سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئاماژەی بەوە دا، بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق، ئاوارەکان لەنێو کەمپەکاندا لە هەرێمى کوردستان دەنگ دەدەن، دواتر دەنگەکانیان دەچێتەوە بۆ ئەو پارێزگایانەى لێى ئاوارە بوون.
 
بڕیارە لە 18ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە 14 پارێزگای عێراق و پارێزگای کەرکووک بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.