رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە شاری سلێمانی دەستگیرکرا، ئەمڕۆ د. سەباح بەرزنجی، کەسایەتی دیاری ئایینی و پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ئازاد کرا.
سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ د. سەباح بەرزنجی ئازاد کراوە".
هەر ئەمڕۆ عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "راستە و ئێمەش لە ئازادکردنی د. سەباح ئاگادار کراوینەتەوە".
شەوی رابردوو د. سەباح بەرزنجی، پەرلەمانتاری پێشووتری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە سلێمانی دەستگیرکرا بوو.
پێش ئازادکردنەکەی، شوان رابەر، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "گفتمان پێ دراوە ئەمڕۆ ئازاد بکرێت".
سەباح بەرزنجی جیا لەوەی پەرلەمانتاری خولی سێیەم بووە لە پەرلەمانی کوردستان، مامۆستای زانکۆ بووە و یەکێکە لە کەسایەتییە دیارە ئاینییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێستاش کادیری کۆمەڵی دادگەری کوردستانە.
لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەیەوە، عەبدولستار مەجید گوتی: "هیچ روونکردنەوەیەکی فەرمیمان پێ نەگوتراوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ