لە سنە 5 ئەندامی یەک خێزان ژەهراوی بوون

13-07-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، خێزانێکی 5 کەسی ژەهراوی بوون. بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی پارێزگاکە دەڵێت، بەهۆی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن بووە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ـی تەمموزی 2025، بابەک هودائی، بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، 5 کەس لە شاری سنە بەهۆی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆنەوە ژەهراوی بوون.
 
بابەک هودائی گوتی، "دەورووبەری کاژێر 19:00ی ئێوارەی رۆژی شەممە ئاگادارکراونەتەوە کە ئەندامانی خێزانێک ژەهراوی بوونە، دەستبەجێ تیمێکیان بە دوو ئامبوڵانسەوە رەوانەی ماڵی ئەو خێزانە کرد."
 
بابەک هودائی  ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای گەیشتنی تیمەکانیان دەرکەوتووە 5 کەس لە ئەندامانی ئەو خێزانە بەهۆی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆنەوە ژەهراوی بوون و دوای فریاگوزاری سەرەتایی لە شوێنی رووداوەکە، بۆ نەخۆشخانەی توحید گوێزرانەوە."
 
لە زستانی ئەم ساڵ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، چوار هەزار و 453 کەس بە گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن ژەهراوی بوون. بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی فریاکەوتنی خێرای پارێزگاکە، زۆرترین ژەهراوی بوون لە پارێزگاکانی ئیسفەهان و تاران بوون.
 
20ـی کانوونی دووەمی 2025 بابەک یەکتاپەرست، بەڕێوەبەری گشتیی فریاکەوتنی خێرای ئێران رایگەیاند، لە 22-09-2024ـەوە تاوەکو 1-3-2025 لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان 217 کەس بەهۆی ژەهراوی بوون بە گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن گیانیان لەدەستداوە.

 

 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.