چوارشەممە گەشتی عومرە لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

13-07-2025
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممەوە گەشتەکانی عومرە دەستپێدەکەنەوە.

کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تاوەکو 15ـی تەممووز کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەتوانن سەردانمان بکەن بۆ گرێبەستکردن و رۆژی دواتر گەشتەکان بە رێگەی وشکانیی دەستپێبکەنەوە".
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حەج و عومرە، بۆ گەشتە ئاسمانییەکانیش، لەدوای گرێبەستەوە کۆمپانیاکان دەتوانن لە 18ـی تەممووزەوە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ سعودیە بکەن.
 
بەهۆی رێوڕەسمەکانی حەجەوە، لە 13ـی مانگی چواری ئەمساڵەوە هیچ گەشتێکی عومرە نەکراوە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، "دوای ئامادەکردنی پڕۆژەیەک و پەسندکردنی لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بۆ بەرەوپێشبردنی عومرەکردن، رێنوێنی و مەرجە نوێیەکان دراوەتە کۆمپانیاکانی حەج و عومرە".
 
بەرێوەبەرایەتییەکە داوا لە کۆمپانیاکانی حەج و عومرە و کۆمپانیاکانی بەرنامەفرۆشی دەکات: "تەواوی پێداویستییەکانی گرێبەست لەگەڵ خۆیان بهێنن، چونکە هیچ گرێبەستێک ناکرێت، ئەگەر پێداویستییەکان تەواو نەکرێن".
 
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە داوایەکیش لەو هاونیشتمانییانە دەکات کە دەیانەوێت گەشتی عومرە بکەن، لە کاتی چوونیان بۆ کۆمپانیاکان داوای مۆڵەتی فەرمییان لێ بکەن، هەر کۆمپانیایەک مۆڵەتی هەرێمی کوردستانی نەبێت گەشتی لەگەڵدا نەکەن.
 
بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ دڵنیایی هاونیشتمانییان، کۆمپانیا مۆڵەتدارەکانی ناچار کردووە، مۆڵەتی کارکردنیان بە شێوەی تابلۆی هەڵبواسن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.