سەعدی پیرە: کورد هیچ مەجالی دیکەی نییە جگە لە پێکهاتن

13-07-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەی کۆبوونەوەی سبەی پارتی و یەکێتی رایگەیاند، "کورد هیچ مەجالی دیکەی نییە جگە لە پێکهاتن."
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ـی تەممووزی 2025، سەعدی ئەحمەد پیرە، لە لێدوانێکیدا بۆ میدییاکان لەبارەی چارەکردنی گرفتەکان رایگەیاند، هەموو کێشەیەک چارەسەری هەیە و ئامانجی سەرەکی ئاشتی و مووچەیە بۆ خەڵک و دواتر رێککەوتنە لەگەڵ بەغدا.
 
لەبارەی کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی سبەی نێوان پارتی و یەکێتیش ئاماژەی بەوەکرد، "نازانم سبەی چ دەبێ و نابێ، بەڵام یەکێتی زۆر پەرۆشە بۆ خەڵک و هەوڵدەدا چارەیەک بدۆزێتەوە."
 
بڕیارە سبەی کۆبوونەوەیەک لە ئاستی باڵا لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام بەڕێوەبچێت و هەریەکە لە سەرۆک مەسعود بارزانی و بافڵ جەلال تاڵەبانی تێیدا ئامادە بن.
 
رووداو لە دوو سەرچاوەی پارتی و یەکێتی پشتڕاستی کردەوە کە کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایە.
 
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە کۆبوونەوەکەی سبەی دا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، کە هاوکات جێگرانی سەرۆکی پارتین بەشداری دەکەن".
 
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیش بە رووداوی گوت، سەرۆکی شاندی حیزبەکەیان بۆ کۆبوونەوەکە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەبێت.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.