وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی چین دەکات

13-07-2025
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە رۆژی دووشەممە سەردانی چین دەکات.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ی تەمموزی 2025، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر بانگهێشتی وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوی هاریکاریی شەنگهای، سبەی بەرەو چین بەڕێدەکەوێت.
 
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، عەباس عێراقچی جگە لەوەی بەشداری لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوی هاریکاریی شەنگهای دەکات، بە جیا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چین و وەزیرانی دەرەوەی چەند وڵاتێکی دیکەی بەشدار لە کۆبوونەوەکەدا کۆدەبێتەوە و هەڵوێست و بۆچوونەکانی تاران لەبارەی دۆخی ناوچەکە بۆیان روون دەکاتەوە.
 
بە گوتەی ئیسماعیل بەقایی، هاوئاهەنگی و ئامادەکاری بۆ بەڕێوەبردنی لووتکەی رێکخراوی هاوکاریی شەنگهای، بەرنامەی سەرەکیی کۆبوونەوەی ئەم جارەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی رێکخراوەکەیە.
 
رێکخراوی هاوکاریی شەنگهای ریکخراوێکی نێودەوڵەتییە و لە ساڵی 2001 دامەزراوە بە مەبەستی هاوکاری لە بوارەکانی ئاسایش، سیاسی و ئابووری. ئێستا 10 وڵات ئەندامی رێکخراوەکەن کە چین، رووسیا، هیندستان، پاکستان، ئێران، کازاخستان، تاجیکستان، قرگیزستان و ئۆزبەکستان و بیلارووسیا لەخۆ دەگرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.