رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "کەشوهەوا و هۆڵەکانمان بۆ زیندانییان لەبار کردووە، هەر بۆیەش لە 6 مانگی ئەم ساڵدا نزیکەی 5000 رێگەپێدان کراون بۆ سەرجێیی لە هەر 6 چاکسازییەکەی هەرێمی کوردستان."
رۆژی چوارشەممە، 13ـی ئابی 2025، ئیحسان عەبدولڕەحمان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە چەند ساڵی رابردوودا هەوڵی تەواومان داوە بۆ رەخساندنی بارودۆخێکی گونجاو بۆ زیندانییان و خێزانەکانیان تاوەکو تووشی کێشەی خێزانی نەبن. لە 6 مانگی ئەم ساڵدا لە هەموو چاکسازییەکان زیاتر لە 4700 رێگەپێدان بۆ سەرجێیی لەنێوان هاوسەراندا کراون."
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکان گوتی، "پێشتر هۆڵی تایبەت بە هاوسەران لە زیندانەکاندا کەم بوو، بەڵام ئێستا زیاد کراوە؛ هەموو ئامێرە پێویستەکانی وەک گەرمکەرەوە و ساردکەرەوەیان بۆ دابین کراوە، هەروەها کاتەکەی لە مانگی جارێکەوە بۆ هەفتانە دوو کاژێر زیاد کراوە."
بە گوتەی ئیحسان عەبدولڕەحمان، لە ساڵی 2024ـدا 9272 رێگەپێدانی سەرجێیی لە زیندانەکاندا کراون؛ بەهۆیەوە رێژەی جیابوونەوە لەنێو زیندانییان گەیشتووەتە 0%.
لە هەرێمی کوردستان 6 چاکسازی هەن؛ دوو لە هەولێر، دوو لە سلێمانی و دووی دیکەش لە دهۆکن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ